راستی دوگیانبونی دێمی لۆڤاتۆ

خەندان لایف

دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردو دێمی لۆڤاتۆ وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، بەشێک لە هەوادارەکانی شۆک بون و پێیان وابو کە دوگیانە.

دێمی لۆڤاتۆ لە نوێترین دەرکەوتنیدا کە سکێکی ساختەی بۆ خۆی دروستکربو، بەشێک لە هەوادارانی پێیان وابە کە بەراستی دوگیانە، بەڵام دێمی ئاشکرایکرد کە دەرکەوتنی بەو شێوازە لەکاتی ئامادەکاری بوە بۆ زنجیرە فیلمی Will & Grace، دوگیان نیە.

دێمی لۆڤاتۆ لەدایکبوی 1992ی ویلایەتی نیو مێکسیکۆ-یە، هونەرمەندێکی ناوداری ئەمەریکییە و جگە لە گۆرانی وتن کاری نوسینی هۆنراوە و نمایش و نواندنیش دەکات، خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانیە، چەندین کلیپی میوزیکی سەرکەوتوی دەرکردوە کە هەندێكیان سەدان ملیۆن بینەریان هەبوە.

ئه‌م بابه‌ته 10547 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP