لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 23ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4 
لەلایەنی پیشییەوە بە راستگۆیی و دڵسۆزیەوە کارەکانت ئەنجام بدە بۆ ئەوەی چانسێکی زۆر بەدەست بهێنیت، ژیانی سۆزداریت پێویستی بە سەرنجی زیاتر هەیە، گرنگ نیە چەند لەگەڵ خۆشەویستەکەت ناکۆکیت، رێگە مەدە ناکۆکیتان بگاتە ئەوەی هەستی خۆشەویستیتان کەم بکات، تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

گا 20\4 - 20\5 
لە کاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوپیشەکانت دوربکەوە لەوەی تەنها رای خۆت بسەپێنیت، بیربکەرەوە لەوەی کام بیروباوەر راستە، بەم شێوەیە لە ناکۆکی دوردەکەویتەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بە هێمنی هەڵسوکەوت بکە و کاتەکانتان بە ناکۆکی و شەڕکردنەوە بەسەر مەبەن، وەرزش بکە لە پێناو تەندروستیەکی باش.

دوانە 21\5 - 20\6
لەلایەنی پیشەییەوە پێویست دەکات زیاتر خۆت ماندو بکەیت بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانت بگەیت، رێگە مەدە قسەی کەسانی چواردەورت بتروخێنێت، بەرپرسیاریەتی ئەرکە خێزانیەکانت بگرە ئەستۆ لەناو خێزانەکەتدا، لە کاتی گفتوگۆردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت توڕە مەبە و دەنگی بەسەردا بەرز مەکەرەوە، چونکە ئەمڕۆ هەست بە باشی ناکات.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
کۆتایی بە ناکۆکیەکانی نێوان خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت بهێنە، بەم شێوەیە زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی خۆت نیگەران بکەیت دەربارەی لایەنی دارایی، چونکە هەمو شتێک باش دەبێت بەم نزیکانە، هەندێک لە هاوپیشەکانت دەیانەویت بتخەنە کێشەوە، بۆیە وریابە لە هەمو کاتێکدا، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان زۆر باشە.

شێر 23\7 - 22\8
زیاتر وریابە لەلایەنی پیشەییەوە، رێگەمەدە ماندوێتی زۆر وابکات لە ئامانجەکەت سارد ببیتەوە، کەسایەتیت وایە کە زو متمانە بە کەسانی دیکە دەکەیت، ئەگەر بەم شێوەیە بمێنیتەوە دەکەویتە کێشەیەکی گەورەوە، ناکۆکیەکانی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت نیگەرانی کردویت، هەوڵبدە بە گفتوگۆکردن کۆتایی بە ناکۆکیەکانت بهێنیت.

فەریک 23\8 - 22\9
خۆشەویستی و میهرەبانی لە نێوان ئەندامانی خێزانەکەت بەدی دەکرێت، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی هەست بە ڵخۆشی بکەیت، ئەمرۆ رۆژێکی خۆش دەبێت بە بەراورد بە دوێنێ، فێری شتی نوێ دەبیت و زانیاری زیاتر بەدەست دەهێنیت، لەلایەنی پیشەییەوە هەمو هەوڵێک بدە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
کۆنترۆڵی وشەکانت بکە و بە ئاسانی بڕیار دەربارەی هیچ شتێک مەدە، ئەمرۆ رۆژێکی باش نابێت بۆت لەلایەنی تەندروستیەوە، هەست بە لاوازی دەکەیت لەلایەنی دەرونی و جەستەییەوە، ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە زیاتر گرنگی بەخۆت بدەیت و پشو وەربگریت، دوربکەوە لەوەی وشەی بریندارکەر بەرامبە خۆشەویستەکەت بەکاربهێنیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەلایەنی سۆزداریەوە دوربکەوە لەوەی پەلە بکەیت لە بڕیاردان، ئەگەر پلانت هەیە پرۆژەیەک جێبەجێ بکەیت، ئەوا بوەستە بۆ ماوەیەک، ئەمڕۆ رۆژێکی ئاسایی دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، هەمو ئەرکەکانت تەواو دەبێت لە کاتی خۆیدا، گرنگ نیە پیشەکەت چیە، تەنها هەوڵبدە بە باشترین شێوە ئەنجامیان بدەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
کاتی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر بەرە بۆ ئەوەی هەست بە خۆشەویستیان بکەیت، رەنگە هەندێک کێشە روبەڕوی ژیانی سۆزداریت ببێتەوە هەوڵبدە بە هێمنی و تێگەیشتوانە چارەسەری بکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە بەهۆی ماندوبونەوە کەمتر سەرنجت لەسەر پیشەکەتەوە، هەوڵبدە پشو وەربگریت، لەلایەنی تەندروستیەوە زیاتر ئاگاداری خۆت بە و لە خواردنەوەی مادە کحولیەکان دوربکەوەرەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمرۆ رۆژی بەختت دەبێت، پلانەکانت بە ئاسانی جێبەجێ دەبن و چەندین دەرگای سەرکەوتن بە روتدا دەکرێنەوە، کە ئەمەش وادەکات هەست بە دڵخۆشی بکەیت و ئاهەنگ بۆ سەرکەوتنت ساز بکەیت، لەلایەنی کۆمەڵایەتەوە پەیوەندیەکانت بەهێز دەبن بەتایبەتی لەگەڵ خۆشەویستیەکەت زیاتر نزیک دەبنەوە، لەلایەنی تەندروستیەوە هەمو شتێک باشە.

سەتڵ 22\12 - 19\1
هەمو ئەو ئەرکانەی ماوەیەکی زۆر بەسەرتدا که‌ڵەکە بوە ئەمرۆ دەرفەتی ئەوەت دەبێت ئەنجامیان بدەیت، هەروەها لەلایەن کەسانی چواردەورتەوە یارمەتی دەدرێیت و ئەرکەکانت ئاسانتر ئەنجام دەدەیت، کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت لەگەڵیدا، لەلایەنی تەندروستیەوە هەمو شتێک ئاساییە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەگەر روبەڕوی هەر کێشەیەک بویتەوە لەلایەنی سۆزداریەوە ئەوا بیرت بێت کە گفتوگۆی هێمنانە چارەسەری زۆر کێشە دەکات، خێزانەکەت پاڵپشتی تەوات دەکەن بۆ هەر بڕیارێک کە دەیدەیت، لەلایەن پیشەییەوە زیاتر هەست بە ماندوبون دەکەیت بەڵام سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، لەلایەن تەندروستیەوە هەمو شتێک جێگیرە.

 

ئه‌م بابه‌ته 63077 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP