لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 22ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4 
هەوڵبدە تەواوی کارەکانت رێکبخە لەپێناو بەرژەوەندی پیشەییت، ئەم ماوەیە سەرنجی هەموان بەلای خۆتدا رادەکێشیت، هاوکات بە کەشێکی ئارام و لەسەرخۆدا تێدەپەڕیت.

گا 20\4 - 20\5 
کارەکانت بەرەو باشی دەروات ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە ئاسودەی بکەیت، هەوڵبدە پەیوەندی سۆزداریت بپارێزە، رێگامەدە توڕەی بەسەرتدا زاڵبێت و ئاگاداری کاردانەوەکانت بە.

دوانە 21\5 - 20\6
پێویستە سود لە زانیاریەکانی هاوپیشەکانت وەربگریت  بەتایبەت ئەوانەی لەلایەنی پیشەییەوە تاقیکردنەوەی باشیان هەیە، لەپێناو ئەنجامێکی باشتر، خاوەنی کەسایەتیەکی سەرنجڕاکێشیت و رەنگە پەیوەندیەکی نوێ دروست بکەیت، ئاگاداربە لە ژەمی ئێواران، چونکە دەبێتە هۆی قەڵەوی.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
گرنگە پەیوەندیەکانت رێکبخەیتەوە لەلایەنی پیشەییەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانت، بەدوای ئەو کەسێکدا بگەڕێ کە پشتیوانیت بکات و بەراستی هاوبەشی ژیانت بێت، تا هەمیشە ئاسودە بیت، واز لە گفتوگۆیەک بهێنە کە توڕەت دەکات.

شێر 23\7 - 22\8
ئارامی و هێمنی مانای لاوازی نییە و بەڵکو هەندێکجار بەمانای زیرەکی دێت بەڵام دەبێت بە ئاگابیت، کەمێک ناکۆکی دەبێت لەنێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بەڵام رێگامەدە گەورەتر بێت، هەوڵبدە پشو وەربگرە لەپێناو تەندروستیت.

فەریک 23\8 - 22\9
پێویستە زیاتر سەرنج بدەیت بە کارەکانت و رۆژانە ئەرکەکانت جێبەجێ بکەیت، خۆشەویستیت بۆ کەسانی چواردەورت و خێزانەکەت کاریگەری ئیجابی دەبێت، بەو شێوە هەموان پشتیوانیت لێدەکەن، خۆت بەدور بگرە لەهەر شتێک توڕەت دەکات.

تەرازو 23\9 - 22\10
کێشەیەکی زۆر روبەروی کارەکەت دەبێتەوە و پێویستە بیربکەیتەوە و چارەسەر بدۆزیتەوە، هەوڵبدە هەستەکانی خۆت راستگۆیانە بۆ خۆشەویستەکەت، واز لە خواردنی سوێری بهێنە.

دوپشک 23\10 - 21\11
کراوەبە لەگەڵ هەمو بابەت و زانیاریەکی نوێدا بۆ ئەوەی لەکارەکەت هەنگاوی نوێ بنێیت، خۆشەویستەکەت پێویستی بە پشتیوانی تۆ هەیە، چونکە لە قۆناغێکی قورسدایە و دەبێت زیاتر لێی نزیک بیتەوە، پێویستە زیاتر بایەخ بە تەندروستی خۆت بدەیت و وەرزش بکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
هەوڵبدە پەیوەندیەکانت لەلایەنی پیشەییەوە بپارێزە، هەمیشە چالاکی و داهێنانی نوێ بکە بە چالاکی نوێ بۆ ئەوەی لە پەیوەندی سۆزداریتدا تووشی رۆتین نەبیت، کاتێکی باش بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی وەرزش بکەیت.

گیسک 22\12 - 19\1
راستگۆیی و روونی لە هەموو بوارەکانی کارکردن زۆر گرنگە بۆ ئەوەی پەرە بە پەیوەندیەکانت بدەیت، بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕیت، پێویستە بە ئاگابیت لە دەست تێوەردانی چواردەور، گوێ لە میوزیکێکی ئارام بگرە تا هەست بە ئاسودەی بکەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
لەبەردەم چانس و هەلی باش هەیە لەلایەنی پیشەییەوە، داهاتویەکی باش چاوەڕێت دەکات، بایەخ پێدانی زۆری خۆشەویستەکەت دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە دڵنیایی بکەیت لە پاڵیدا، هەوڵبدە سیستمی خۆراکیت رێکبخەرەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
کاتێک دەست بە کار و چالاکیەکانی رۆژانە دەکەیت هەوڵبدە تێگەیشتن هەبێت و لەگەڵ ئەوانی دیکە پەیوەندیەکانت چالاک بکە بۆ ئەوەی هەست بە ئاسودەی بکەیت، متمانەت بە خۆشەویستەکەت زیاتر دەبێت بەهۆی بایەخ پێدانی زۆری خۆشەویستەکەتەوە بۆ تۆ، پەستانی زۆری کارەکەت وادەکات هەست بە ماندبونی زۆر بکەیت و ئارەزوی خواردنت لەدەست بدەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 40380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP