چۆن گۆڕانکاری گەورە لە ژیانتدا دروست بکەیت

خەندان لایف

رەنگە بەهۆی رۆتیناتی ژیانەوە کەمێک هەست بە بێزاری بکەیت و بتەوێت گۆڕانکاری لە ژیانتدا دروست بکەیت، بێگومان گۆڕانکاری پێویستی چاوەڕوانی نیە، دەتوانیت لە هەمو کاتێکدا ئەنجامی بدەیت، کە ئەمەش ئەنجامی ئەرێنی لێدەکەوێتەوە، بۆ ئەوەی گۆڕانکاری گەورە لە ژیانتدا ئەنجام بدەیت تەنها ئەوەندە بەسە ئەم چەند رێنماییە سادەیە جێبەجی بکەیت.

یەکەم: زیاتر بڵی "بەڵێ"، هەوڵبدە ئەو وشانەی بەکاریدەهێنیت زیاتر بەلای ئەرێنیدا بێت نەک نەرێنی.

دوەم: لە خوی خراپی تەندروستی دوربکەوەرەوە، وەکو جگەرەکێشان و خواردنەوەی ماددە کحولیەکان کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنن.

سێیەم: زیاتر سەرنجت لەسەر ئەو شتانە بێت کە سودیان بۆ تەندروستیت هەیە، وەکو خواردنەوەی رێژەیەکی زۆر لە ئاو، پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست، وەرزش کردن.

چوارەم: بەسەربردنی کاتی زیاتر لەگەڵ ئەو کەسانەی کە خۆشت دەوێن.

پێنجەم: کار بکە بۆ ئەوەی بژیت، بۆ کارکردن مەژی.

شەشەم: خەونەکانت بدۆزەرەوە و پلان دابنێ بۆ بەدیهێنانیان.

حەوتەم: هەمو رۆژێک چالاکیەکی نوێ ئەنجام بدە کە پێشتر نەتکردبێت، بۆ نمونە قژت بە ستایلیکی جیاواز دابهێنە، خواردنێکی نوێ ئامادە بکە، سەردانی شوێنە جیاوازەکان بکە، دڵنیابەرەوە لەوەی هەمو رۆژێک شتێکی نوێ ئەنجام بدەیت.

هەشتەم: خۆت و رابردوت قبوڵ بکە، رابردوت وەکو ئەزمون بەکاربهێنە نەک وەکو خاڵی لاوازت.

نۆیەم: گرنگ بە خۆت بدە، رۆژانە ستایلی جیاواز بپۆشە.

دەیەم: لە بیرکردنەوە نەرێنیەکان دوربکەوەرەوە، هەوڵبدە لایەنە ئەرێنیەکانی بابەتەکان ببینە.

 

ئه‌م بابه‌ته 13487 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP