كریستیانۆ لە مەغریب هاوسەرگیری بكات

خەندان لایف

گۆڤاری نۆڤێلا 2000ی ئیتاڵی تایبه‌ت به‌ هه‌واڵی ئه‌ستێره‌كانی جیهان رایگه‌یاند، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس لە وڵاتی مەغریب هاوسەرگیری فەرمی دور لە میدیاكان لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگێز ئەنجامدەدات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هۆكاری ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگه‌كه بەنهێنی و دور لە چاوی كامێرەكان‌، به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌نێوان دایكی رۆناڵدۆ و جۆرجینادا رویداوە له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی شوێنی بەرێوەچونی ئاهه‌نگه‌كه‌ و ده‌ڵێت "رۆناڵدۆ بڕیاریدا به‌قسه‌ی كه‌سیان نه‌كات و له‌ شاری مه‌راكیش ئاهه‌نگه‌كه‌ سازبكات"
Image result for cristiano ronaldo girlfriend 2019
لەلایەکی دیکەوە هەر سەبارەت بەو هەواڵە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی لەسەر زاری کەسە نزیکەکانی کریستیانۆ دەنگۆی هاوسەرگیری کردنەكەی بە نهێنی و لە مەغریب رەتدەكاتەوە.

گۆڤاری ئیتاڵییەكە، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه‌ زۆر له‌ ئه‌ستێره‌ به‌ناوبانگه‌كانی بواری وه‌رزش و هونه‌ر ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ ده‌بن، به‌ڵام دور ده‌بێت له‌ چاوی كامێراكان.

ئاشکرایە کە رۆناڵدۆ بەشێکی زۆری سامانەکەی خۆی بە ناوی جۆرجینا کردوە کە لە ئێستادا منداڵەکانی پێشوتری رۆناڵدۆ بەخێو دەکات و لە لای یاریزانە پورتوگالیە هەمیشە رێزی زۆری لێدەگیرێت.

ئه‌م بابه‌ته 12759 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP