رەوا جەمال کۆنسێرت ساز دەکات

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبیژ، رەوا جەمال، لە شاری سلێمانی سازدەکات.

رەوا جەمال لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمه‌ڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند کە 12ی دیسەمبەر لە شاری سلێمانی کۆنسێرت سازدەکات لە ژێر ناونیشانی شنەی با، کۆنسێرتەکەی لە تەلاری هونەری بەڕێوە دەچێت.

رەوا جەمال عەبدول لەدایكبوی ساڵی 1982ی شاری سلێمانییە، ده‌رچوى  كۆلێژی پزیشكی ددانه‌،  ساڵی 2013 یەکەم ئەلبومی بەناوی"گەڕانەوە" بڵاوكردەوە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

 

ئه‌م بابه‌ته 3309 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP