پشیلەیەک کە ماوەی 5 ساڵ بزرببو، لە ناوچەیەکی دیکە دۆزرایەوە

خەندان لایف

پشیلەیەکی رەش کە ماوەی پێنج ساڵ بو دیارنەمابو، دواجار بە خاوەنەکەی شاد بوەوە، دوای ئەوەی لەسەر شەقام دۆزرایەوە لە دوری 1200 مایل.

ساشا، ناوی ئەو پشیلەیە بو لە پێنج ساڵ لەمەو پێش لە ناوچەی سانتا فێ، لە نیو مەکسیکۆ بزر ببو، ئەم هەفتەیە لە ئۆریگۆن، لە ویلایەتە یەکگرتوەکان دۆزرایەوە.

ڤیکتۆر یوسۆڤ، خاوەنی پشیلەکە وتی کە ئەو پێنج ساڵ لەمەوپێش پشیلەکەی بزر کردوە، بە تواوی بێ هیوا بوە لەوەی بیدۆزێتەوە، دوای پێنج ساڵ لەسەر شەقامێک لە ئۆریگۆن دۆزیویەتیەوە.

وردەکاریەکانی ون بونی ساشا لە نیو مەکسیکۆ، بە تەواوی رون نیە، بەڵام خاوەنەکەی بڕوای وایە پشیلەکەی دوای کەسێک کەتوە و بەو هۆیەوە رێگەی گەڕانەوەی بزر کردوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 3788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP