ساندرا ئەڵێساندرا کلیپێکی دیکەی بە زمانی ئیسپانی بڵاوکردەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژی کورد ساندرا ئەلێساندرا، نوێترین کلیپی خۆی بە زمانی ئیسپیانی بڵاوکردەوە.

کلیپە نوێیەکەی ساندرا بە ناوی "HOLA CHIKOS"، تێکستەکەی لەلایەن ئاریۆ نوسراوە، کاری میوزیکی لەلایەن تایم بۆ کراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن رەوەند جەوادەوە بۆ ئەنجامدراوە.

ساندرا ئەلێساندرا خەڵکی شاری سلێمانیە و دانیشتوی وڵاتی سویسرایە، دەرچوی بەشی بازرگانیە، پێی وایە هونەر ئازادە و لە رێگای زمانەوە دەتوانین کەلتوری یەکدی بناسێنین.

 

ئه‌م بابه‌ته 2488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP