پێنج تێبینی گرنگ بۆ پێست لە وەرزی سەرمادا


خەندان لایف

لەم وەرزەوە کەشوهەوا سارد و تاریکتر دەبێت، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر تەواوی جەستە دەبێت بەتایبەتی پێست، پێویست دەکات پارێزگاری لێبکەیت بە شێوەیەک کە بە جوانی بیهێڵیتەوە، رۆژنامەی evening standard هەندێک تێبینی گرنگی پێستی بڵاوکردەوەتەوە کە دەتوانیت لەم وەرزەدا جێبەجێی بکەیت.

یەکەم: پێستت بە شێداری بهێڵەرەوە نەک تەنها بە ئاو
لەم وەرزەدا پێست وشک دەبێت و زوتر توشی چرچ بون دەبێت، بێگومان خواردنەوەی رێژەیەی زۆر لە ئاو دەتپارێزێت، بەڵام لە هەمان خاتدا خۆراکیش یارمەتیدەرە، گرنگی بەو خۆراکانە بدە کە پێست شێداری دەکەن، وەکو سپیناغ، برۆکلی، تەماتە، قارچک، خەیار، گێزەر، پرتەقاڵ، سێو.

دوەم: زەیت بەکاربهێنە
مەترسە لەوەی زەیت بۆ پێستت بەکاربهێنیت، ئەگەر بە شێوەیەکی باش و لە کاتی گونجاودا بڕیکی کەم بەکاربهێنیت ئەوا سودی زۆر بە پێست دەگەیەنیت، دەتوانیت شەوان پێش نوستن بەکاربهێنیت.

سێیەم: گرنگی بە پێستت بدە
لەم وەرزەدا جگە لە شێدارکردنەوەی پێست گرنگی بە خاوێنی پێست بدە، هەفتەی دوجار تەقشیر بۆ پێستت بکە، رۆژانە گرنگی بە خاوێنکردنەوەی بدە.

چوارەم: مەساج بۆ پێستت بکە
مەساجکردن پێست لە چرچ بون و ناخاوینی دەپاریزێت، یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی ژەهرەکانی پێست بکاتە دەرەوە.

پێنجەم: لە کەشی گەرمدا مەمێنەرەوە
کاتێک بە درێژایی رۆژ لە شوێنێکی گەرمدا دەمێنیتەوە پێست زیاتر توشی وشکبونەوە دەبێت، هەوڵبدە پلەی گەرمی ئەو شوێنەی لێی دەمێنیتەوە مام ناوەند بێت، هەروەها لە  گەرماودا زۆر مەمێنەرەوە چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر پێست دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 14656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP