ئایا جیجی حەدید و زەین مالیک دوبارە لە پەیوەندی خۆشەویستیدان؟

خەندان لایف

دوای ئەوەی لە مانگی رابردو کۆتایی بە پەیوەندی جیجی حەدید و تیلەر کامیرۆن هات، جیجی حەدید گفتوگۆی لەگەڵ زەین مالیکی خۆشەویستە کۆنەکەی کردوەتەوە.

جیجی حەدید و زەین مالیک لە پەیوەندیەکی خۆشەویستی بەهێزدا بون، بەڵام لە مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵدا لەیەکتر جیابونەوە، دواتر جیجی حەدید پەیوەندی خۆشەویستی لەگەل مۆدیلێکی ئەمریکی ناسراودا بەست بە ناوی تیلەر کامیرۆن.

لەگەڵ ئەوەی مانگی رابردو جیجی و تیلەر لەیەکتر جیابونەوە، دەوترێت جیجی دوبارە گەڕاوەتەوە لای زەین مالیک، ئەم دەنگۆیانە لەوەوە دروست بو کە جیجی و زەین پێکەوە قسەیان کردوەتەوە

بەڵام بە پێی هەواڵیکی ماڵپەری etonline قسەکردنی جیجی و زەین تەنها وەکو دو هاوڕێ بوە نەک خۆشەویست، لە ئێستادا بە فەرمی پەیوەندی خۆشەویستیان رانەگەیاندوە.

جیجی حەدیدی لەدایکبوی ساڵی 1995، یەکێکە لە نمایشکارە ناودارەکانی ئەمەریکا و بۆ چەندین کۆمپانیای دیاری جیهانی مۆدە کاری نمایشی کردوە،  لەوانە کۆمپانیای شانێڵ و ڤیکتۆریاس سیکرێت. کەسایەتییەکی دیاری تۆڕە کۆمەڵایەتییکانە، دەیان ملیۆن هەوادار بەردوام ئاگاداری کاروچالاکییەکانین.

ئه‌م بابه‌ته 11820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP