لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 21ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4

ئەمرۆ رۆژێکی قورس دەبێت بۆت، بەتایبەتی لەلایەنی پیشەییەوە، پەستانێکی زۆرت دەکەوێتە سەرشان بەهۆی خاوەن کارەکەتەوە، کە ئەرکێکی زۆرت پێ دەسپێرێت، رەنگە هەندێک لێکتێنەگەیشتن لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت هەبێت ئەمەش هۆکاربێت بۆ ئەوەی نیگەرانت بکات، هەوڵبدە لە هەمو دۆخێکدا کۆنترۆڵی خۆت بکە و بە هێمنی بمێنەرەوە، لەلایەنی تەندروستیەوە رەنگ کەمێک سەرئێشەت هەبێت بەهۆی سترێسەوە.

گا 20\4 - 20\5
ئەمرۆ رۆژێکی زۆر باش دەبێت و ئەو روداوانەی رودەدەن لە قازانجی تۆدا دەبن، ئەمرۆ دڵخۆشی تەواو لە ناو خێزانەکەتدا بەدی دەکرێت، لەلایەنی سۆزداریەوە پاڵپشتی تەواوت هەیە لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە، کە ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی بەرەو ئامانجەکانت هەنگاو بنێیت بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە، ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە بە هێمنی بمێنیتەوە لە پێناو ئارامی دەرونت.

دوانە 21\5 - 20\6
رەنگە هەندێک کێشەی دارایی روت تێبکات، کە ئەمەش هۆکاربێت بۆ ئەوەی ناهاوسەنگی دروست ببێت لە گەیشتن بە ئامانجەکانت، باشترە ئەم چەند رۆژە دەست بە ئەنجامدانی هیچ پرۆژەیەکی نوێ نەکەیت، خۆشەویستەکەت بەردەوام تۆی لەیادە و دەیەوێت پەیوەندیتان بەهێزببێت، زیاتر گرنگی پێبدە، لەلایەنی تەندروستیەوە کەمێک هەست بە خراپی دەکەیت، بەڵام کاتییە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
کاتێک ئەرکێکت پێ دەسپێردرێت لە کاتی خۆیدا ئەنجامی بدە و دوای مەخە، بەم شێوەیە دەتوانیت وابکەیت متمانەی چواردەورەکەت بەدەست بهێنیت و کاری گرنگت پێرابسپێرن، هەندێک جیاوازی هەیە لە نێوان تۆ و خۆشەویسەکەت کە ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی بەردەوام ناکۆکیتان هەبێت، هەوڵبدە سەرنجت لەسەر خاڵە هاوبەشەکانتان بێت نەک جیاوازیەکانتان، ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆت لەلایەنی تەندروستیەوە.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمرۆ هەست بە دڵخۆشی دەکەیت و کاتێکی خۆش لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت بەسەر دەبەیت، پێش ئەوەی هیچ بەڵێنێک بە خۆشەویستەکەت بدەیت بە وردی بیر بکەرەوە کە ئایا لە توانای تۆدا هەیە یان نا، ئەگەر بیر دەکەیتەوە لەوەی پیشەکەت بگۆڕیت ئەوا ئێستا کاتی گونجاوە، لەلایەنی تەندروستیەوە هەست بە باشی دەکەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
لەلایەنی پیشەییەوە چانسێکی گەورە دێتە بەردەمت هەوڵبدە بیقۆزەرەوە، پەیوەندی تۆ و خۆشەویستەکەت زیاتر بەرەو پێش دەچێت و لەیەکتر نزیک دەبنەوە ئەمەش وادەکات زیاتر لەگەڵیدا هەست بە ئاسودەیی بکەیت، ئەمرۆ رۆژێکی تەندروستە بۆ تۆ، هەوڵبدە کات بۆ وەرزش کردن تەرخان بکە.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەگەر بیر دەکەیتەوە لەوەی بە ئامانجەکانت بگەیت ئەوا پێویستە گۆڕانکاری لەو پلانەدا بکەیت کە داتناوە، پلاێکی وردتر دابنێ، لەلایەنی سۆزداریەوە هەندێک رەفتاری خۆشەویستەکەت بەو شێوەیە نیە کە تۆ دەتەوێت رەنگە ئەمەش ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی هەست بە سترێس بکەیت، ئەمرۆ لەلایەنی جەستەیی و دەرونی زۆر باشیت و هەمو شتێک ئاساییە.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەلایەنی پیشەییەوە پلانێکی ورد دابنێ بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانت، لەپێناو ئەوەی هەنگاوی زیاتر بنێیت بۆ سەرکەوتن، لەلایەنی سۆزداریەوە کێشەکانت لای کەسانی دیکە باس مەکە، ئەگەر رەفتارێکی خۆشەویستەکەت لاپەسەند نیە بەخۆی بڵێ و هەوڵبدە لێی تێبگەیت، لەلایەنی تەندروستیەوە خۆت فەرامۆش مەکە زیاتر گرنگی بە خواردنەوەی گەرم بدە.

کەوان 22\11 - 21\12
لەم کاتەدا پێویستە رابێیت لەسەر ئەوەی کۆنترۆڵی وشەکانت بکەیت بەرامبەر کەسانی چواردەورت، نیگەران مەبە ئەگەر لەلایەنی پیشەییەوە دۆخەکە بەو شێوەیە نەبو کە دەتەوێت، چونکە کاتیە، تێکەڵکردنی ژیانی پیشەییت بە ژیانی سۆزداریەوە کێشەت بۆ دروست دەکات، هەوڵبدە هاوسەنگیەک رابگریت، خواردنی شیرینی کێشەی تەندروستیت بۆ دروست دەکات لێی دوربکەوەرەوە.

گیسک 22\12 - 19\1

ئەمرۆ کەمتر سەرنجت لەسەر کارەکەتە، ئەمەش پەیوەندی بە ماندوبونتەوە هەیە، هەوڵبدە پشو وەربگریت، لەکاتی دروستبونی هەر کێشەیەکدا داوای هاوکاری لە هاوپیشەکانت بکە، لەم کاتەدا بیر لە کۆکردنەوەی پارە بکە بۆ ئەوەی پرۆژەکانتی پێ ئەنجام بدەیت، پەیوەندی سۆزداریت لەگەل خۆشەویستەکەت لە ئاستێکی باشدایەو هەست بە ئاسودەیی دەکەن.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمرۆ زیاتر وریای رەفتارەکانت بە لەلایەنی پیشەییەوە، کۆنترۆڵ نەکردنی تورەبونەکانت دەتخاتە کێشەیەکی گەورەوە، پەستانێکی زۆری کارکردنت لەسەرە، باشترە زیاتر هەوڵبدەیت بۆ ئەوەی ئەو پەستانە کەم بکەیتەوە، خۆشەویستەکەت لێت نیگەرانە بەهۆی ئەوەی کەمتر گرنگی پێدەدەیت، ئەمرۆ تەندروستیت باشە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ بچوکترین شت دڵخۆشت دەکات، کاتێک دەست بە پیشەیەک دەکەیت هەر لە سەرەتاوە پاشگەز مەبەرەوە، رەنگە لەسەرەتاوە قورس بێت بەڵام دواتر بەو شێوەیە نامێنێتەوە و کۆتاییەکەی سەرکەوتن دەبێت، پەیوەندی خۆشەویستەکەت زۆر باشە و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، لەلایەنی تەندروستیەوە زیاتر گرنگی بە خۆراکەکانت بدە و لە خواردنی چەور دوربکەوەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 53482 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP