بەم شێوازە دەستەکانت لە وشکبونەوە بپارێزە لەم وەرزەدا

خەندان لایف

بە گشتی خانمان بەهۆی بەردەوام بەکارهێنانی مادە پاکەرەوەکان و گرنگینەدان بە دەستیان بە پێی پێویست، دەستیان توشی قلیشان بون و زبربون دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لەم وەرزەدا بەهۆی وشکی کەشوهەواوە زیاتر کاریگەری لەسەر دەستت دەبێت و بەردوام توشی وشکبونەوە دەبێت، دەتوانیت بەم چەند پێکهاتەیە دەستەکانت بە نەرمی و شێداری بهێڵیتەوە.

یەکەم: زەیتی گوێزی هندی
هۆکاری سەرەکیە بۆ ئەوەی دەستەکانت بەنەرمی و شێداری بهێڵێتەوە، هەندێک زەیتی گوێزی هندی بدە لە دەستەکانت، دەستکێشێک لەدەست بکە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، هەمو رۆژێک دوبارەی بکەرەوە ئەنجامێکی کاریگەری دەبێت.

دوەم: شۆفان و هەنگوین
دەستت شێدار دەکات و لە وشک بونەوە دەیپارێزێت، دەبێتە هۆی لابردنی چرچی دەست، دو کەوچک شۆفان، لەگەڵ یەک کەوچک هەنگوین تێکەڵ بکە بەباشی و بۆ چەند خولەکێک بیدە لە دەستت، دواتر بە ئاو بیشۆ، رۆژانە دوبارەی بکەرەوە.

سێیەم: زەیتی زەیتون و شەکر
نیو کەوچک زەیتی زەیتون لەگەڵ یەک کەوچکی چا شەکر، بەباشی تێکەڵیان بکە و بیدە لە دەستت، بۆ ماوەی چەند خولەکێک پێوەی بهێڵەرەوە، دواتر بە ئاو بیشۆ.

 

ئه‌م بابه‌ته 15323 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP