بۆ خانمان.. لە کاتی ماکیاژکردن ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە

خەندان لایف

خانمان گرنگی بە ماکیاژکردن دەدەن بۆ ئەوەی جوانیەکەیان دەربکەوێت و زیاتر سەرنجراکێش دەربکەون، بەڵام هەندێک هەڵە هەیە لە کاتی ماکیاژکردن بە پێچەوانەوە جوانیەکەت تێکدەدات، پێویست دەکات لێی دوربکەویتەوە.

یەکەم: بەکارنەهێنانی کرێمی شێدارکردنەوە
پێستی وشک بە دوژمنی ماکیاژکردن دادەنرێت، ئەو کەسانەشی پێستیان چەورە بەهۆی چەوری پێستیانەوە ماکیاژەکەیان زو دەشێوێت، بۆیە پێویست دەکات هەمو خانمێک پێش ئەوەی ماکیاژ بکات کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی ماکیاژەیەکەیان بە جوانی بمێنێتەوە.

دوەم: زیادەڕەوی کردن لە بەکارهێنانی کۆنسیلەر
هەوڵبدە کۆنسیلەر بۆ ئەو شوێنانە بەکاربهێنە کە پێویستی پێیەتی وەکو پەڵەی روخسار یان شاردنەوەی رەشی ژێر چاو، بەڵام زیادەڕەوی کردن لە بەکارهێنانی جوانیەکەت دەشێوێنێت و سروشتی دەرناکەویت.

سێیەم: بەکارهێنانی سەر رومەت بە هەڵە
خانمان کاتێک سەر ڕومەت دەکەت دەبێت بزانن چۆن لەگەڵ شێوەی روخساریاندا دەیگونجێنن، هاوکات ئەوەش بزانن کە زیادەڕەوی کردن لە بەکارهێنانی سەر رومەت دژی جوانیە.

چوارەم: هەڵبژاردنی رەنگی هەڵەی فاوندەیشن
لە کاتی هەڵبژاردنی رەنگی فاوندەیشن پێویست دەکات زۆر ورد بیت، لە رەنگی پێستی خۆت هەڵیبژێریت، هەوڵمەدە لە رێگەی فاوندەیشنەوە رەنگی پێستت بشاریتەوە، هەروەها لە کاتی هەڵبژاردنی رەنگەکە، لەسەر روخسارت تاقی بکەرەوە نەک دەستت بۆ ئەوەی نەکەویتە هەڵەوە.

پێنجەم: تۆخ کردنەوە برۆ
راستە برۆی پڕ زیاتر سەرنجراکێشە، بەڵام کاتێک دەتەوێت لە رێگەی تاتۆوە برۆت زیاتر لە سنوری خۆی تۆخ بکەیتەوە و پڕی بکەیت کەمتر سەرنجراکێش دەرت دەخات.

 

ئه‌م بابه‌ته 28139 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP