توێژینەوەیەک: خواردنی سیر دەبێتە هۆی تەمەن درێژی

خەندان لایف

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کە خواردنی سیر دەکرێت کلیلێک بۆت بۆ هەبونی تەمەنێکی درێژ، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە ریشاڵی تێدایە و بەکتریای سود بەخش بەرهەم دەهێنێت.

خواردنی سیر هۆکارە بۆ لەناوبردنی بەکتریا زیان بەخشەکان کە زیان بە جەستە دەگەیەنێت، مەترسی چەندین نەخۆشی وەکو شیرپەنجە، خڵەفان، قەڵەوی، و چەندین نەخۆشی دەرونی کەم دەکاتەوە.

لە هەمان توێژینەوەدا دەرکەوتوە خواردنی سیر سیستمی بەرگری لەش بەرامبەر نەخۆشیە کوشندەکان بەهێز دەکات، لە هەر خۆراکێکی دیکە دەوڵەمەندترە بە ریشاڵ کە بۆ جەستە پێویستە.

توێژینەوەکە کە لە زانکۆی ئەمستیردام ئەنجامدراوە دەریخستوە سیر کۆنترۆڵی نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەکات، رێگری دەکات لەوەی نەخۆشی کاریگەری بەهێزی هەبێت لەسەر جەستە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی تەمەنێکی زیاتر بژیت.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 11822 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP