پێدەچێت بەشی دوەمی فیلمی ماسک بەرهەم بهێندرێت

خەندان لایف

لەگەڵ ئەوەی هێشتا بە تەواوی بڕیاری کۆتایی نەدراوە، بەڵام کۆمپانیای وارنەربرۆس ئاشکرایکرد کە لە هەوڵی ئەوەدان بەشی دوەمی فیلمی ماسک بەرهەم بهێنن.

بە پێی هەواڵێکی movieweb لە ئێستادا هەوڵەکانی کۆمپانیای وارنەر برۆس لە گەشەکردندایە بۆ ئەوەی بەشی دوەمی فیلمی ماسک بەرهەم بهێندرێت بە رۆڵ بینینی ئەکتەری کۆمیدی ناسراو "جیم کاری".

بەشی یەکەمی فیلمی ماسک کە لە ساڵی 1994 بەرهەم هێندرا، جیم کاری رۆڵی سەرەکی تێدابینی، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، بودجەی تەرخانکرا بۆی 23 ملیۆن دۆلار بو، داهاتەکەی 350 ملیۆن دۆلار.

فیلمەکە تا ئەمڕۆش لەناو هەوادارانی فیلمەکەدا باس دەکرێتەوە، هەر ئەمەش وایکردوە کۆمپانیاکە بیر لە بەرهەمهێنانی بەشێکی نوێی فیلمەکە بکەنەوە.

ئه‌م بابه‌ته 3808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP