بە وێنە؛ نمایشکارێکی ڤیکتۆریا سیکرێت ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

خەندان لایف

خانمە مۆدێل و نمایشکاری براندی جیهانی ڤیکتۆریا سیکرێت، دیڤۆن ویندسۆر، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.

دوای ماوەیەکی زۆر لە پەیوەندی خۆشەویستی، رۆژی شەممە دیڤۆن ویندسۆر، ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ جۆنی دیکس باربارا پێکهێنا، ستایلی عەزیەکەی لەلایەن براندی جیهانی زوهەیر مورادەوە دیزاین کرابو.

باربارا و دیڤۆن لە ناوەراستی ساڵی رابردو ئەڵقەی هاوسەرگیریان گۆڕیەوە، لە 16ی ئەم مانگە ئاهەنگی هاوسەرگیریان سازکرد، دیڤۆن دوای هاوسەرگیریەکەی رایگەیاند کە ئەو خۆشبەختترین خانمی جیهانە.

دیڤۆن ویندسۆر لەدایکبوی ساڵی 1994ی ویلایەتە یەکگرتوەکانە، یەکێکە لە خانمە نمایشکارە بەناوبانگەکانی جیهان، بەشداری چەند فیلمێکی کردوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 3947 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP