کچەکەی کایلی هاوشێوەی باوکی دەردەکەوێت

خەندان لایف

ستۆرمی ویبستەری تەمەن یەک ساڵ، کچی کایلی جێنەر و تراڤیس سکۆت، لە نوێترین دەرکەوتنیدا هاوشێوەی باوکی دەردەکەوێت.

دوای ئەوەی کایلی جینەر و تراڤیس سکۆت لەیەکتر جیابونەوە، بەڵام پەیوەندیەکی بەهێز لە نێوان تراڤیس و کچەکەیدا هەیە، بە شێوەیەک لە نوێترین دەرکەوتنیدا ستایلی قژی ستۆرمی هاوشیوەی قژی باوکیەتی، سەرنجی هەوادارەکانیان راکێشا.

تراڤیس سکۆت زیاتر لەوەی بە دەنگیدا بناسرێتەوە بە ستایلە جیاوازەکەی قژیدا دەناسرێتەوە، هەر ئەمەش وایکردوە دەرکەوتنی کچەکەی بەم ستایلە سەرنجی هەموان رابکێشێت.

تراڤیس سکۆت، راپەر و گۆرانیبێژێکی جیهانی ناسراوە، لە ساڵی 1991 لە تێکساس لەدایکبوە، لەپاڵ بەرهەمە هونەریەکانیدا بەشداری چەند فیلم و زنجیرەیەکی بەناوبانگی جیهانی کردوە، لە ساڵی 2017 پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ خانمە مۆدێل کایلی بەست، خاوەنی کچێکە.

Related image

ئه‌م بابه‌ته 24570 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP