لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 20ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمرۆ زیاتر سەرنجت بکەرە سەر خێزانەکەت نەک کارەکانت فەرامۆشیان مەکە، ئەگەر هەر کێشەیەک لەنێوان تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت رویدا ئەوا باشترە چارەسەری بکەیت بە شێوەیەکی هێمنانە، ئەمرۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت بۆت لەلایەنی سۆزداریەوە و لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەست بە دڵخۆشی دەکەیت.

گا 20\4 - 20\5
ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی داوای ئامۆژگاری لە کەسانی بە ئەزمون بکەیت لەلایەنی پیشەییەوە بۆ ئەوەی ئاراستەی خۆت بدۆزیتەوە، ئەگەر لە پیشەکەتدا بەربەستێک هاتە پێشت ئەوا نیگەران مەبە خێزانەکەت بە تەواوی هاوکاریت دەکەن و خۆشەویستەکەت پاڵپشتیت دەکات، ئەمڕۆ کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکە چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر دەرونت دەبێت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمرۆ بەسەرکەوتویی کارەکانت ئەنجام دەدەیت لەلایەنی پیشەییەوە، ئەگەر لە دوای ئامۆژگاریەکانی خێزانەکەت بڕیار بدەیت ئەوا سودێکی زۆر بەدەست دەهێنیت، لەلایەنی تەندروستیەوە لە رۆتینات وەرە دەرەوە، هەندێک راھێنان ئەنجام بدە لەگەڵ پەیرەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست، خۆشەویستەکەت زیاتر دڵخۆش دەبێت ئەگەر سوپرایزێکی بچوکی بۆ بکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆ رۆژی بەختت دەبێت، هەمو ئەو ئەرکانەی بە تەواونەکراوی جێت هێشتبو تەواو دەبێت و تەواوی کێشەکانت لەلایەنی پیشەییەوە چارەسەر دەبێت، لەلایەنی تەندروستیەوە هەوڵبدە پشو وەربگرە و پەستانێکی زۆر مەکە سەر خۆت، وریای وشەکانت بە لەگەڵ خۆشەویستەکەت و نیگەرانی مەکە.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمرۆ دەکەویتە کێشەیەکی گەورەوە ئەگەر وریای هەڵسوکەوتەکانت نەبیت، خۆت مەکەرە کارێکەوە کە پەیوەندی بە تۆوە نیە، لەلایەنی پیشەییەوە رەنگە کەمێک پەستانی زیاترت بکەوێتە سەر بەهۆی زۆری ئەرکەکانتەوە، بەڵام هەوڵبدە هێمن بیت و لە کاتی خۆیدا ئەنجامیان بدەیت، ئەمرۆ رۆژێکی خۆش بەسەر دەبەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، وزەیەکی زۆرت هەیە و هەست بە بەهێزی دەکەیت.

فەریک 23\8 - 22\9

ئەمرۆ لەگەڵ خێزانەکەت هەست بە دڵخۆشی دەکەیت و هەمو ئەو کێشانەی هەتانبو کۆتایی دێن، خۆشەویستەکەت نیگەران مەکە بە وشەکانت و زیاتر هەوڵبدە دڵخۆشی بکەیت، ئەگەر لەلایەنی پیشەییەوە بەربەست هاتە پێشت ئەوا هەوڵبدە بە هێمنی چارەسەریان بکەیت، ئەمرۆ تەندروستیت باشە و هیچ کێشەیەکت نیە.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمرۆ یارمەتیەکی گەورە بەدەست دەهێنیت لەلایەن کەسانی شارەزا و بە ئەزمونەوە، پەیوەندی سۆزداریت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە ئاستێکی زۆر باشدایە و بە بەهێزی دەمێنیتەوە ئەگەر کاتی زیاتری لەگەڵدا بەسەر بەریت، لەلایەنی تەندروستیەوە هەمو شتێک جێگیرە تەنیا هەوڵبدە پشو وەربگرە لەپێناو ئارامی دەرونت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ رۆژەکەت پڕ دەبێ لە بەرزی و نزمی، واتە شتی خۆش و ناخۆشیش رودەدات، رەنگە لە سەرەتای رۆژەکەتدا هەست بە باشی نەکەیت بەڵام کۆتاییەکەی دڵخۆشکەر دەبێت، ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە رەفتارەکانت باش بێت لەگەڵ کەسانی چواردەورت بۆ ئەوەی پەسەند بیت لەلایان، زیاتر گرنگی بە خواردنی سەوزەوات بدە.

کەوان 22\11 - 21\12
لەلایەنی داراییەوە زیاتر سەرنجت بکەرە سەر پارە کۆکردنەوە نەک بازارکردن، لەلایەنی پیشەییەوە چاوەکانت بکەرەوە و هەوڵبدە کەسانی چواردەورت بە باشی بناسیت، بە روکەشی هیچ کەسێک هەڵسەنگاندن مەکە، خۆشەویستەکەت دەیەوێت کاتی زیاترت لەگەڵدا بەسەر ببان فەرامۆشی مەکە، بیرکردنەوەی زۆر دەربارەی کەسانی دیکە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، بۆیە ئارام بە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەم چەند رۆژە لە ژێر پەستانێکی زۆردا بویتە و بەردەوام سترێست هەبوە، ئەگەر دەتەوێت دوژمنەکانت لێت نزیک نەبنەوە ئەوا بە ژیرانە رەفتار بکە و هەمو کەسێک لە نزیکی خۆتەوە مەهێڵەرەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەندێک جار لێک تێنەگەیشتن رودەدات، هەوڵبدە بە جیاوازیەکانتانەوە بەرامبەرەکەت قبوڵ بکەیت، ئەمرۆ هەست بە ماندوبون دەکەیت هەوڵبدە پشو وەربگریت لە کۆتایی رۆژەکەتدا.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمرۆ رۆژێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆ تۆ، دەتەویت ئەو کارانە تەواو بکەیت کە بەسەرتدا کەڵەکەبونە، لەم کاتەدا پلانێکی ورد دابنێ بە شێوەیەک کاتت بۆ ئەرکەکان و خێزانەکەشت هەبێت، ئەمرۆ بە تەواوی دڵخۆش دەبیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، لەلایەنی تەندروستیەوە لە خواردنەوە گازەکان دوربکەوەرەوە، گرنگی بە خواردنی ماڵەوە بدە لە پێناو تەندروستیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ روبەڕوی چەند شتێکی جیاواز دەبیتەوە، هەندێک کێشە روت تێدەکات لەلایەنی پیشەییەوە کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکە و بەهێمنی بمێنەرەوە، خۆت نیگەران مەکە بە بیرکردنەوە لە داهاتو چونکە شتەکان جیاوازترن لەوەی بیری لێدەکەیتەوە، ئەم چەند رۆژە بەپەلە بڕیار مەدە و بە وردی بیر بکەرەوە بۆ ئەوەی نەکەویتە هەڵەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیت زۆر باشە، تەندروستیت بەرەو باشتر بون دەچێت.

ئه‌م بابه‌ته 39138 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP