بە چەند رێگەیەکی سادە چارەسەری توڕەبونەکانت بکە

خەندان لایف

توڕەبون هەڵچونی مرۆڤە بەرامبەر بەو روداو و کێشانەی رودەدەن کاتێک شتەکان بە خواستی کەسە نارۆن بەرێوە، هەربۆیە وادەکات کاردانەوەی هەبێت بەرامبەریان، رەنگە زۆر کات توڕەبونەکان بە خواستی خۆت نەبێت، بۆیە دەتوانیت بە چەند رێگەیەکی سادە چارەسەری بکەیت.

یەکەم: وەرزشکردن هۆکارە بۆ ئەوەی لە تورەبون دوربکەویتەوە و هەست بە سترێس و توڕەبون نەکەیت.

دوەم: کێشەکانت چارسەر بکە، چونکە بیرکردنەوە لە کێشەکانت هۆکارە بۆ ئەوەی هەست بە توڕەبون بکەیت.

سێیەم: لە رۆتیناتی ژیان دوربکەوەرەوە، چونکە بەردەوام دوبارەونەوەی ژیان بە یەک شێواز تورەت دەکات.

چوارەم: پشو وەربگرە، لە بیرکردنەوەی زۆر دوربکەوەرەوە، هەوڵبدە سود لە یۆگا ببینیت.

پێنجەم: بەیانیان زو لە خەو هەڵسە، بڕی پێویست ئاو بخۆرەوە.

شەشەم: ئەو کاتەی هەستت بە توڕەبون کرد بۆ چەند چرکەیەک چاو دابخە و هەناسەی قوڵ هەڵبمژە.

 

ئه‌م بابه‌ته 11398 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP