خانوە نوێیەکەی سۆفی تێرنەر و جۆی جۆناس نرخەکەی خەیاڵییە


خەندان لایف

دوای ئەوەی هاوینی ئەمساڵ سۆفی تیرنەر و جۆی جۆناس ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا، مانگی هەنگوینیانیان لە دو شوێنی جیاواز بەسەر برد، ئێستا بیر لەوە دەکەنەوە کە ماڵەکەیان لە کوێ بنیاد بنێن.
Image result for joe jonas
بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی  Wall Street، نرخی خانوەکەی سۆفی و جۆی 14.1 ملیۆن دۆلارە، روبەری خانوەکە 1400 مەتر دوجایە، لە 10 ژوری نوستن و 11 گەرماو پێکدێت، خانوەکە دەکەوێتە رۆیاڵ ئۆواکس.

بە پێی سەرچاوەکان ماڵەکەیان لە هۆڵی لەشجوانی، مەلەوانگە، سینەما، چەند باخچەیەک پێکهاتوە، خانوەکەیان دەکەوێتە تەنیشتی ماڵی پریانکا چۆپرا و نیک جۆناسەوە.

سۆفی تێرنەر لە ساڵی 1996 لە بریتانیا لەدایک بووە، لە زنجیرەی گۆت (یاری تەختی پاشایەتی) ڕۆڵی سەرەکی سەرەکی هەبوو بە ناوی "سانسا ستارک"، دوای 3 ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی دواجار لە ناوەراستی ئەم ساڵدا هاوسەرگیری لەگەڵ "جۆی جۆناس"ی تەمەن 30 ساڵ کرد.

 

ئه‌م بابه‌ته 18701 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP