خەندان لایف
دوای ئەوەی خانمە هونەرمەند سێلینا گۆمێز لەگەڵ خانمە نمایشکار بێلا حەدید لە تۆڕی کۆمهڵایەتی ئینستاگرام فۆڵۆوی یەکتریان کرد دەوترا کۆتایی بە ناکۆکیەکانیان هاتوە، بەڵام رەفتارەکانی بێلا حەدید ئەم دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.
لە چەند رۆژی رابردو سێلینا گۆمێز، کۆمێنتی بۆ یەکێک لە وێنەکانی بێلا حەدید نوسی و بە سەرنجراکێش وەسفی کرد، بەڵام دواتر وێنەکە لەلایەن بێلاوە سڕایەوە، هەوادارەکان دەڵێن سڕینەوەی ئەم وێنەیە مەبەستدار بوە و بێلا دژایەتی سێلینا دەکات.
بەڵام سێلینا گۆمێز دوای بڵاوبونەوەی ئەم دەنگۆیانە کۆمێنت بۆ لاپەڕەی یەکێک لە هەوادارەکانی نوسی، رونکردنەوەی دەربارەی ئەم بابەتە کرد و وتی "من هیچ شتێک ناڵێم بێ ئەوەی راستیەکان نەزانم، تکایە ئازاری کەس مەدەن، بێلا کەسێکی سەرسوڕهێنەرە، هەمو ئەم شتانەی رویداوە ههڵەتێگەیشتن بوە".
ناکۆکیەکانی سێلینا و بێلا دوای ئەوە هات، کە "زە ویکئێند" لە سێ ساڵی رابردو پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ بێلا حەدید دانا، بەڵام بە چەند مانگێک دوای ئەوەی لە بێلا جیابوەوە پەیوەندی خۆشویستی لەگەل سێلینا دانا، میدیاکان هۆکاری ناکۆکیەکەیان بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە هەردو خانمەکە لە دو کاتی جیاوازدا پەیوەندیان لەگەڵ "زە ویکئێند" هەبوە.

ئهم بابهته 6425
جار خوێنراوهتهوه