لە پێناو تەندروستیت هەرگیز ئەم کارانە مەکە

خەندان لایف

هەمو دەزانین کە رۆژانە ئەنجامدانی چەند شتێک زیان بە تەندروستیمان دەگەیەنێت، وەکو جگەرەکێشان، خواردنی چەور، وەرزش نەکردن، بەڵام جگە لەوانە هەندێک خوی دیکە هەیە کە رۆژانە دوبارەی دەکەینەوە و زیانی زۆر بە تەندروستیمان دەگەیەنێت، پێویست دەکات لە پێناو تەندروستیت ئەنجامیان نەدەیت.

یەکەم: بەکارهێنانی مۆبایل پێش نوستن
دەبێتە هۆی زیابونی ستریس و نیگەرانی، هەروەها سیستمی خەو تێکدەدات و دەبێتە هۆی قەڵەوی، بۆیە پێویستە لانی کەم کاتژمێریک پێش نوستن لەبەکارهێنانی مۆبایل دوربکەویتەوە.

دوەم: شتنی دەست بە ئاوی گەرم
رەنگە پێت وابێت ئاوی گەرم دەستەکانت لە بەکتریا خاوێن دەکاتەوە، بەڵام لە راستیدا بەم شێوازە نیە، تەنها ئاوی کوڵاو بەکتریا لەناودەبات نەک ئاوی گەرم، بۆیە لە بەکارهێنانی ئاوی گەرم دوربکەوەرەوە.

سێیەم: خواردنەوەی ئاو لە بوتلی پلاستیک
بۆتلی پلاستیک لە چەند پێکهاتەیەکی کیمیایی دروستکراوە، کە لە کەشوهەوای گەرمدا ئاوەکە ژەهراوی دەکات، مەترسی شێرپەنجەی مەمک و میزڵدان زیاد دەکات.

چوارەم: خواردن بە خێرایی
توێژینەوەیەک سەلماندویەتی بە خێرایی خواردنی خۆراک بێ ئەوەی بیجویت چەندین کێشەی تەندروستی زیاد دەکات، وەکو نەخۆشی دڵ، جەڵتە، شەکرە.

پێنجەم: شتنی ددان راستەوخۆ دوای نان خواردن
دەبێتە هۆی لاوازی مینای ددانەکان، چونکە دوای نانخواردن ددانەکان لاوازتر دەبن، باشترە 30 خولەکێک چاوەڕی بکەیت دواتر ددانەکانت بشۆیت.

شەشەم: بەکارهێنانی لۆکەی گوێ پاکەرەوە
هەرگیز لۆکەی گوێ پاکەرەوە بەکارمەهێنە چونکە زیان بە مینای گوێ و پەردەی گوێ دەگەیەنێت.

حەوتەم: زیادەڕەوی لە خەو
تەندروستترین ماوە بۆ نوستن لە نێوان 7 بۆ 9 کاتژمێر، لەو ماوەیە زیاتر دەبێتە هۆی توشبون بە خەمۆکی، نەخۆشی دڵ، قەڵەوی.

هەشتەم: دانیشتن بە درێژایی رۆژ
مەترسی چەندین نەخۆشی زیاد دەکات، وەکو قەڵەوی، شێرپەنجە، نەخۆشی دڵ، جەڵتە، پێویستە رۆژانە چەند خولەکێک بۆ رۆیشتن تەرخان بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 21538 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP