بەکارھێنانی مۆبایل مەترسی توشبون بەم نەخۆشیانە زیاد دەکات

خەندان لایف- لەنجە عمر

لە رۆژگاری ئەمڕۆدا ئامێرە تەکنەلۆژیەکان بەتایبەتی مۆبایل، بەکارھێنەرێکی بەرچاوی هەیە لە ناو تاکەکاندا، کە ئەمەش چەندین کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت، هۆکارێکە بۆ لاوازبونی بینایی چاوەکان.

ماڵپەری only my health جەختی لەوە کردوەتەوە کە زۆر بەکار هێنانی زیان بە مێشک دەگەیەنێت و مەترسی نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک زیاد دەکات.

دکتۆر هانی علی، پسپۆر لە نەخۆشیەکانی رۆماتیزم، ئاماژەی بەوەکرد بەکارهێنانی مۆبایل دەبێتە هۆی راوەستانی دەمارەکانی مل و هەروەها دەست، بۆیە پێویستە پێنوس بەکاربێت لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایل و وە بەشێوەیەکی رێک دابنیشیت و مل نەچەمێتەوە.

هەروەها دکتۆر خالد حمدی پسپۆر لە نەخۆشیەکانی چاو، باس لەوە دەکات کە روناکی مۆبایل زەرەرێکی زۆری هەیە بۆ چاو ئەو تیشکەی بەر چاوی مرۆڤ دەکەوێت، مەترسی تێکچونی شەبەکەی چاوی هەیە، هەروەها لاوازبونی ئاستی بینین.

 

ئه‌م بابه‌ته 13025 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP