کایلی جێنەر ریکۆرد دەشکێنێت

خەندان لایف

دوای ئەوەی کایلی جێنەر بەرهەمە جوانکاریکاریەکانی براندەکەی نمایش کرد، تەواوی بازارەکانی جیهانی کۆنترۆل کرد، ریکۆردی خۆی شکاندەوە.

براندەکەی کایلی بە فرۆشتنی کۆزمێتیکی براندەکەی لە ماوەیەکی کەمدا توانی بە نرخی 600 ملیۆن دۆلار بەشێکی زۆر لە بەرهەمە جوانکاریەکانی بفرۆشێت.
Image result for makeup brushes
ئەمە لە کاتێکدا ساڵی رابردو کایلی توانی تەنها بە 360 ملیۆن دۆلار بەرهەمەکانی بفرۆشێت، کە ئەمەش وایکرد ببێت بە بچوکترین ملیۆنێری جیهان.

بەشێکی زۆر لە میدیاکان هۆکاری ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە کاریگەری کایلی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زۆر بەهێزە، بە شێوەیەک کە ئەو کاتەی وتی من چیتر تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات بەکارناهێنم بڕی 1.3 ملیار دۆلار زەرەر لە کۆمپانیاکە کەوت.
Image result for kylie jenner brand
کایلی جێنەر یەکێکە لەو خانمانەی لەنێو دنیای مۆدەدا ناوبانگێکی باشی هەیە، چونکە هەمیشە بە ستایل و شێوەی جیاوازەوە دەردەکەوێت، کایلی جێنەر لەدایکبوی 1997، جگە لە کاری مۆدە خاوەن کۆمپانیای بەرهەمی کۆزمێتیکە بە ناوی خۆیەوە.

Related image

ئه‌م بابه‌ته 9148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP