بە وێنە؛ بیۆنسێ بە ستایلێکی گران بەهاوە دەرکەوت

خەندان لایف

بیۆنسێ وەکو هەمیشە بە دەرکەوتنەکانی سەرنجی میدیاکانی جیهانی بۆ خۆی راکێشا، بە ستایلێکی گران بەهاوە دەرکەوت.

بیۆنسێی تەمەن 38 ساڵ لەگەڵ هاوسەرەکەی بەشداری ئاهەنگی Shawn Carter Foundation gala لە شەوی شەممەدا لە هۆتێلێکی بەناوبانگی هۆلیوود بەڕێوەچو، ئەوەی کە زیاتر لە هەر شتێک سەرنجی کامێراکانی بۆ خۆی راکێشا، دەرکەوتنی بیۆنسێ بو کە نرخی ئێکسیسوارات، جانتاکەی دەستی و عەزیەکەی گران بەهابو.


بە پێی سەرچاوەکان نرخی عەزیەکەی 1,910 دۆلار بوە، نرخی گوارەکەی کە لە پارچەی ئەڵماسی تێدایە نرخی 10 هەزارو 300 دۆلارە.

جانتاکەی دەستی کە لە هەمان جانتانی دەستی جێنیفەر لۆپێز و کیم کارداشیانە، نرخەکەی 5,695 دۆلارە.


بیۆنسێی له‌دایکبوی 1981ی‌ ویلایه‌تی تەکساسە، سه‌ره‌تای گۆرانی وتنی له‌گەڵ گروپی دیستنی چایڵد بووه،‌ دواتر جیابوەته‌وه ‌و به‌ته‌نیا کاریکردوه‌، ئه‌و به‌ یه‌که‌م گۆرانیبێژی ژن داده‌نرێت که‌ 20 جار خه‌ڵاتی گرامی بۆ گۆرانی بردووەته‌وه‌، زۆرترین جاریش کاندید کراوه‌، له‌ زۆربه‌ی گۆڤاره‌کان وه‌ک "تایم و فۆربسی ئه‌مریکی" ناوی خراوه‌ته‌ لیستی که‌سایه‌تییه‌ کاریگه‌ره‌کان.

 

ئه‌م بابه‌ته 8443 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP