لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 19ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ کەمێک هەستیارترین بە بەراورد بە رۆژانی پێشو، تەنانەت بچوکترین شت ئازارت دەدات، بڕیارێک گرنگ دەدەیت دەربارەی خێزانەکەت، پێویست دەکات وریابیت لە کاتی بڕیاردان چونکە کاریگەری لەسەر داهاتویان دەبێت، ئەمڕۆ پێویست دەکات زیاتر هەوڵبدەیت بۆ ئەوەی ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا جێبەجێ بکەیت.

گا 20\4 - 20\5

ئەمرۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، هەندێک هەواڵی باش دەبیستیت، کە رەنگە ئەو هەواڵانە هۆکاربێت بۆ ئەوەی لە هەندێک کێشە رزگارت بێت، فەرامۆشکردنی خۆشەویستەکەت وادەکات زیاتر لەیەک دوربکەونەوە، ئەمڕۆ پلانێکی زۆر لە مێشکدا هەیە، بە وردی بیر بکەرەوە و لە گرنگترینیانەوە دەست بکە بە ئەنجامدانیان.

دوانە 21\5 - 20\6

ئەگەر لەناو خێزانەکەتدا هەندێک کێشەت هەیە ئەوا ئەمرۆ بە تەواوی لەو کێشانە دوردەکەویتەوە و هەست بەئاسودەیی دەکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، لە ئێستادا ئەو کەسەی خۆشت دەوێت لێت دورە، هەوڵبدە بەردەوام هەستەکانی خۆتی بۆ دەرببڕە بۆ ئەوەی پەیوەندیتان بە بەهێزی بمێنێتەوە، ئەمرۆ تەندروستیت زۆر باشە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەندێک کێشەت بۆ دروستبوە لەگەڵ خۆشەوستەکەت کە نازانی چۆت رونی بکەیتەوە بۆی، هەوڵبدە بە هێمنی گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت، ئەمرۆ لەلایەنی پیشەییەوە هەمو شتێک ئاسایی دەبێت، هەمو ئەو بەربەستانی روبەڕوت دەبێتەوە بە زویی چارەسەر دەبێت، لەلایەنی تەندوستیەوە رەنگە هەندێک کێشەی پێستت هەبێت، زیاتر وریای خاوێنی پێستت بە.

شێر 23\7 - 22\8

ئەمرۆ رۆژێکی زۆر تایبەت دەبێت لەلایەنی سۆزداریەوە، پاڵپشتی تەواوت هەیە لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر لەیەکتر نزیک ببنەوە، رەنگە لەلایەنی پیشەییەوە بارودۆخەکە بەو شێوەیە نەبێت کە دەتەوێت، هەوڵبدە بە هێمنی بمێنیتەوە، ئەمڕۆ ئاگاداری تەندروستیت بە، بە ئەرێنی بیر بکەرەوە بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر دەرونت نەبێت.

فەریک 23\8 - 22\9
لەسەرەتای ئەمرۆتدا رەنگە کەمێک هەست بە بێهیوایی بکەیت لەلایەنی دەرونیەوە، بەڵام دوای تێپەڕینی چەند کاتژمێرێک هەمو شتێک بەو شێوەیە دەبێت کە ئارەزو دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەست بە دڵخۆشی تەواو دەکەیت و بەهۆی پالپشتی ئەوەوە دەتوانیت روبەڕوی هەمو ئەو کێشانە ببیتەوە کە دێنە بەردەمت و بە ئاسانی چارەسەریان دەکەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
هەمو شتێک زۆر باش دەڕوات بەێێوە، هەندێک لەو پلانانەی لەلایەنی پیشەییەوە داتنابو دەبێتە هۆی سەرکەوتنت، لەم کاتەدا زیاتر وریای خەرجیەکانت بە و پارە زۆر خەرج مەکە، بیر بکەرەوە لەوەی پرۆژەیەکی بەسودی پێ بنیاد بنێیت، ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە ئەگەر روبەڕوی هەر بارودۆخێکی ناپەسەند بویتەوە بە ژیرانە مامەڵەی لەگەڵدا بکە.

دوپشک 23\10 - 21\11
زیاتر سەرنجت لەسەر ئەرکەکانت بێت کە پێویست دەکات ئەنجامیان بدەیت، ئەگەر لەلایەنی تەندروستیەوە هەستت بە ناجێگیری تەندروستیت کرد بە خێرایی سەردانی پزیشک بکە و تەندروستیت فەرامۆش مەکە، لەلایەنی پیشەییەوە لە ئامانجەکەت زۆر نزیکیت و تەنها چەند هەنگاوێکی کەمت ماوە بۆ ئەوەی پێی بگەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی کاتی زیاتر لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت بەسەر بەریت بۆ ئەوی پەیوەندیتان بەهێزتر ببێت، بەم زوانە ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەست دەهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە و هەمو شتێک بەو شێوازە دەبێت کە خۆت دەتەوێت، ئەمڕۆ چەند هەواڵێکی باش دەبیستیت، خۆشەویستەکەت دوبارە پاڵپشتی خۆیت بۆ نیشان دەدات.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمرۆ بە تەواوی هەست بە دڵخۆشی دەکەیت و هیچ سترێسێکت نیە، رەنگە ئەمرۆ هەندێک ناکۆکیت ببێت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەڵام ئەمە هۆکار نابێت بۆ ئەوەی نیگەران ببیت، چونکە دۆخەکە کاتییە و هەمو شتێک ئاسایی دەبێتەوە، ئەمرۆ ئارەزو دەکەیت هەندێک کاتی زیاتر لەگه‌ڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت، هەوڵبدە بیبینە یان گفتوگۆی لەگەڵدا بکە لە پێناو دڵخۆشی هەردوکتان.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمرۆ توڕەبونەکانت کۆنتڕۆڵ بکە دەنا هەمو کێشەکان گەورەتر و قوڵتر دەکەیت، بە شێوەیەک کاریگەری لەسەر پیشەکەت دروست دەکات، بە ئاسانی دەستبەرداری خەونەکانت مەبە و هەوڵەکانت بخەرە گەڕ، خێزانەکەت و خۆشەویستەکەت بە تەواوی پاڵپشتیت دەکەن، لەلایەنی تەندروستیەوە رەنگە کەمێک سەرمات بوبێت، ئاگاداری تەندروستیت بە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
رەنگە ئەمرۆ کەمێک سترێست هەبێت بەهۆی ئەو کێشانەی لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانتدا روبەڕوت بوەتەوە، بەڵام هەوڵبدە لەبری نیگەرانی بەدوای رێگە چارەیەکی باشدا بگەڕێیت، ئەمرۆ پێویست دەکات کارەکانت بە ژیرانە ئەنجام بدەیت لەلایەنی پیشەییەوە، لەلایەنی تەندروستیەوە بیرکردنەوەی زۆر کاریگەری لەسەر تەندروستیت دەبێت، هەندێک پشو وەربگرە.

ئه‌م بابه‌ته 55225 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP