جۆرەکانی فڵچەی ماکیاژ و شێوازی بەکارھێنانیان

خەندان لایف

بۆ ئەوەی ماکیاژێکی جوان بکەیت پێویستت بە بەکارهێنانی فڵچە دەبێت، کە چۆن و بۆ چ شوێنێکی روخسارت بەکاری بهێنیت، بەڵام دەبێت خاوێنی رابگریت، لانی کەم هەفتەی جارێک بیشۆیت بۆ ئەوەی بەکتریا لە خۆ نەگرێت، بەم مەبەستە پێویست دەکات جۆرەکانی فڵچە بزانیت کە بۆ چ شتێک بەکاردەهێندرێن.

یەکەم: فڵچەی برۆ، بۆ رێککردنەوە و پڕ کردنەوەی بڕۆ بەکاردێت.

دوەم: ئەم فڵچەیە بە چەند قەبارەیەک هەیە، قەبارە گەورەکەی بۆ بەکارهێنانی پاودەرە بۆ روخسار، قەبارە بچوکەکەی بۆ سەر ڕومەتە.

سێیەم: بۆ دانانی فاوندەیشتن بەکاردەهێندرێت بۆ سەر روخسار، بۆ هەمو جۆرە پێستێک گونجاوە.

چوارەم: فڵچەی کونتور، بۆ کونتورکردنی لوت و رومەت، یانر بۆ دانانی هایلایت لەسەر روخسار.

پێنجەم: فڵچەی لێو، بۆ دانانی سوراو لەسەر لێو.

شەشەم: فڵچە ئایلاینەر، بۆ کێشانەی هێڵی چاو یان ئایلاینەر.

حەوتەم: بۆ دانانی هایلایت لەسەر ڕومەتەکان.

هەشتەم: فڵچەی کۆنسیلەر، بۆ دانانی کۆنسیلەر لەسەر ئەو بەشانەی روخسار کە دەتەوێت.

نۆیەم: فڵچەی ئای شادۆو، یان سێبەری چاو، لە کاتی دانانی پشتچاو بەکاردێت.

دەیەم: بۆ دانانی رەنگی کراوە لە پشتی چاو بەکاردێت.

یانزەیەم: فڵچەی تێکەڵ کردن، بۆ تێکەڵکردنی ئایلاینەر، یان تێکەڵکردنی رەنگەکانی پشت چاو.

ئه‌م بابه‌ته 8842 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP