ئاریانا گراند بەهۆی تێکچونی باری تەندروستیەوە سەرجەم کۆنسێرتەکانی هەڵوەشاندەوە

خەندان لایف

خانمە هونەرمەندی ئەمریکی، ئاریانا گراند بەهۆی تێکچونی باری تەندروستیەوە سرجەم کۆنسێرتەکانی هەڵوەشاندەوە.

ئاریانا گراند، بۆ هەوادارەکانی راگەیاند کە ئەو لە ئێستا زۆر نەخۆشە و هەست بە ئازارێکی زۆر دەکات، هەربۆیە ناچارە بەوەی هەمو کۆنسێرت و شۆوەکانی هەڵبوەشێنێتەوە کە بڕیاربو لە چەند رۆژی داهاتو ئەنجامیان بدات.

وتیشی "لە ئێستادا بە تەواوی نازانم کە چیمە، بەڵام ئازارێکی زۆر لە بۆشایی لوتمدا هەیە، دەترسم لەوەی تەواوی جەستەم بگرێتەوە، بۆیە ناچارم بەوەی شۆوەکانم دوابخەم و بە زوترین کات سەردانی پزیشک بکەم".

ئاریانا گراند لەدایکبوی ساڵی 1993ی فلۆریدایە، جگە لەوەی گۆرانیبێژە ئەکتەرێکی سەرکەوتوە، ماوەی 10 ساڵە وەکو هونەرمەند دەرکەوتوە، زیاتر لە 5 ئەلبومی گۆرانی هەیە، یەکێکە لەباشترین گۆرانیبێژەکانی جیهان، چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەست هێناوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP