هەندێک تێبینی بۆ ئەو کەسانەی ماڵەکەیان بچوکە

خەندان لایف

ئەو ماڵانەی بچوکن زۆرکات قەرەبالغ دەردەکەون، پێویستە بە شێوەیەک رێکی بخەیت کە بۆشایی زیاتر لە ماڵەکەتدا هەبێت و ماڵەکەت گەورەتر لە قەبارەی خۆی دەربکەوێت، دەتوانیت بەم شێوازە ماڵەکەت رێکبخەیت بۆ ئەوەی مەودایەکی فراوانت هەبێت.

یەکەم: بۆ چێشتخانەکەت بیر لە کورسی و مێزی بچوک بکەرەوە، هەروەها ئەو کورسیانە بەکاربهێنە کە دەکرێنە ژێر مێزەکەوە بۆ ئەوەی مەودایەکی فراوانترت هەبێت.

دوەم: بیر لەم دیکۆرە بکەرەوە بۆ ژوری نوستن، بۆشاییەکی زۆر فراوانترت دەبێت.



سێیەم: ئامێری جلشۆر یان قاپشۆر لەناو کەوانتەرەکەتدا جێبکەرەوە، هەروەها شوێنی تایبەتی دروستبکە بۆ فڕن و مایکرۆوەیف.

چوارەم: ئەگەر ئارەزوی کتێبخانە دەکەیت و شوێنت نیە بۆی دەتوانیت بەم شێوازە دروستی بکەیت.

پێنجەم: دوربکەوە لە بەکارهێنانی مێزی گەورە.

Image result for small house table ideas

ئه‌م بابه‌ته 18587 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP