ئەگەر بەسەر ئەم رەفتارانەدا زاڵ ببیت هاوسەرگیریەکەت بۆ هەمیشە درێژە دەکێشێت


خەندان لایف

هەبونی ژیانێکی سەرکەوتو دیاری نیە تا پێت ببەخشرێت، بەڵکو لە ئەنجامی هه‌ڵسوکەوت و رەفتارەکانی نێوان هاوسەرانەوە دروست دەبێت، هەمو خێزانێک کێشەی دەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە بزانیت چۆن و چ رێگەیەک بەکاردەهێنیت بۆ ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستیتان دڕیژە بکێشێت و هاوسرگیریەکەتان بۆ هەمیشە بمێنێتەوە، بە دورکەوتنەوە لەم رەفتارانە دەتوانیت ئامانجەکەت بپێکیت.

یەکەم: رەخنەگرتن
جیاوازیەکانی یەکتر قبوڵ بکەن بێئەوەی بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بن رەخنە لە یەکتری بگرن، ئەگەریش بە رەفتارێکی بەرامبەرەکەت بێزار دەبیت دەتوانیت بە شێوەیەکی رێزدارانە پێی بڵێیت بی ئەوەی هەستی بریندار بکەیت.

دوەم: پشتگوێ خستن و فەرامۆشکردن
زۆر جار لایەنێک ئەوی دیکە پشتگوێ دەخات و گرنگی پێنادات، زۆر جار دەیەوێت لەم رێگەیەوە نارەزایی دەرببڕیت لە رەفتارێکی بەرامبەری، بەڵام بەم شێوازە تەنها بۆشایی دەکەیتە نێوانتان و دەبێتە هۆی دورکەوتنەوەتان لەیەکتر.

سێیەم: گرنگیدان بە کەسی دیکە
هەرگیز رێگە بەوە مەدە کەسانی دیکە بێتە نێوانتان و سەرنجی تۆ بۆ خۆی رابکێشێت، رەنگە کەسانیک هەوڵی ئەوە بدەن دوای هاوسەرگیری پەیوەندیت لەگەڵدا دروست بکەن، بەڵام تۆ لەویادا بوەستە و رێگە مەدە هیچ کەسێک ببێتە هۆی ئەوەی پەیوەندی تۆ و خۆشەویستەکەت کاڵ بکاتەوە.

چوارەم: گرفتی جەستەیی
ئەگەر خۆت یان هاوسەرەکەت گرفتێکی جەستەییتان هەیە ئەوا هەوڵبدە لای پزیشک چارەسەری بکەن، نەک ئەوەی داوا لە بەرامبەرەکەت بکەیت کۆتایی بە پەیوەندیەکەتان بێت.

پێنجەم: خێزانی هەردولا
هەوڵبدە پەیوەندی خێزانیتان بەهێز بکەن لەگەڵ کەسانی چواردەورتان، ئەگەریش هەر کێشەیەک رویدا لە نێون تۆ و خێزانی بەرامبەرەکەت ئەوا هەوڵبدە چارەسەری بکەیت،  گرنگی بە پەیوەندی خۆت و هاوسەرەکەت بدە.

 

ئه‌م بابه‌ته 22984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP