هەڵدێر محێدین بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف

هەڵدێر محێدین، بەم زوانە نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی بی تۆ بڵاودەکاتەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەڵدێر محێدین، بەشێک لە نوێترین ڤیدیۆ کلیپیەکەی بە ناوی بێ تۆ، بڵاوکردەوە، لە داهاتویەکی نزیکدا تەواوی ڤیدیۆ کلیپیەکەی بڵاودەکاتەوە، لە دەرهێنانی موحسین مورادی دەبێت.

هەڵدێر محێدین، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2008 لە بەرنامەی ستۆدیۆی ئەستێران وەكو بەهرەمەند دەركەوت و توانیی پلەی یەكەم بە دەست بهێنێت، هەمان ساڵ یەکەمین ئەلبونی خۆی بڵاوکردەوە بەناوی هەمو دنیا كە لە 9 تراك پێك هاتبو، لە ئێستادا خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانیە.

ئه‌م بابه‌ته 1814 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP