لە کاتی سوری مانگانەدا لەم چوار خۆراکە دوربکەوەرەوە

خەندان لایف

خانمان لە کاتی سوڕی مانگانەدا روبەڕوی چەند کێشەیەک دەبنەوە، وەکە ئازاری سک، سەر ئێشە، هێڵنجدان و زۆر جار رشانەوە، زیادبونی دودڵ و سترێس، کە ئەمانە شتێکی ئاسایین، دەکرێت بە پەێرەوکردنی سیستمی خۆراکیەکی تەندروستی ئەم کێشانە کەم بکەنەوە، هەندێک خۆراک هەیە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر سوری مانگانە هەیە و پێویست دەکات لێی دوربکەویتەوە.

یەکەم: شیر
لە کاتی سوری مانگانەدا بە گشتی بەرهەمە سپیاییەکان و بەتایبەتی شیر هەڵئاوسانی سک و ئازاری سک زیاد دەکەن، خواردنەوەی شیر لە کاتی سوری مانگانەدا دەبێتە هۆی ژان، ئازاری گەدە، هێڵنجدان.

دوەم: شیرینی
بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە شەکریان تێدایە، چەند گرفتێک بۆ جەستە دروست دەکات، کانزایەکی زۆر لە جەستە لەناودەبات، هەوڵبدە لەبری ئەوە شوکەلاتەی رەش یان میوەی شیرین بخۆیت.

سێیەم: کافایین
خواردنەوەی کافایین کاریگەری لەسەر ماوەی درێژی سوری مانگانە دەبێت، پێویستە لە ماوەی پیش سوڕی مانگانە و دوای سوری مانگانە لە خواردنەوەی قاوە و چا دوربکەویتەوە.

چوارەم: خواردنی تیژ یان تون
دەبێتە هۆی دروستبونی ئازاری گەدە، دەتوانیت لەبری خواردنی خۆراکە تونەکان ئەو خۆراکانە هەڵبژێرین کە زەعفەرانی تێدایە.

 

ئه‌م بابه‌ته 48308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP