چۆن چارەسەری ئازاری قورگ بکەیت بە خێراترین رێگە


خەندان لایف

لەم وەرزەدا بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە، ئازار و هەوکردنی قورگ و لەوزەتێنەکان سەرهەڵدەدات کە ئەمەش دۆخێکی بێزارکەر دروست دەکات، چەند رێگەیەکی ئاسان هەیە دەتوانیت لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت لە ماوەیەکی کەمدا ئازاری قورگت کەم دەکاتەوە و نایهێڵێت.

یەکەم: خۆت بپارێزە لە جگەرە کێشان و لە نزیکی ئەو کەسانە مەبە کە جگەرە دەکێشن.

دوەم: پشو وەربگرە و دوربکەوە لە خواردن و خواردنەوەی سارد.

سێیەم: غەرغەرەکردن بە ئاوی گەرم و خوێیاو هەمو بەکتریاکانی قورگ لەناودەبات و هەوکردنی ناهێڵێت.

چوارەم: ھەوڵ بدە 20 گرام گوڵی لاڤێندەر بکەرە لیترێک ئاوی کوڵاوەوە و دوای 10 خوله‌ك بیپاڵێوە و رۆژانە سێ کوپی لێ بخۆرەوە.

پێنجەم: کوپێک ئاوی گەم لەگەڵ دو کەوچک هەنگوین و سێ کەوچک گوشراوی لیمۆ تێکەڵ بکە و بیخورەوە، دوای چەند خولەکێک ئازاری قورگ ناهێڵێت.

ئه‌م بابه‌ته 26802 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP