نارین فەقی کلیپێکی نوێی بۆ رۆژئاڤا بڵاوکردەوە

خەندان لایف

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، نارین فەقی، نوێترین کلیپی خۆی بۆ رۆژائاڤا بڵاوکردەوە.

نارین فەقێ، لە چەناڵی یوتیوب نوێترین کلیپی بە ناوی قامیشلۆکە دیڵ، بڵاوکردەوە،  تێکستەکەی لەلایەن فەرهاد ئیچمۆ نوسراوە، ئاواز و کاری ئەڕێنجمێنتی لەلایەن عەلی شاکر کراوە، کاری بەرهەم هێنانی لەلایەن نارین خۆی و عەلی شاکر ئەنجامدراوە.

نارین فەقێ ساڵی 1980 لەشاری قامیشلۆ لەدایكبوە، ساڵی 2003 لەپێشبڕكێیەكی هونەریدا كە لەلایەن فیدراسیۆنی كورد لەسوید بۆ گەنجانی كورد رێكخرابو، خەڵاتی یەكەمی خۆشترین دەنگی بەدەستهێناوە، دواتر نارین دەستیكردوە بەكارە هونەرییەكانی ‌و ساڵی 2004، نارین تاكو ئێستا خاوەنی چەند ئەلبومی گۆرانییە.

ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP