ئەیاد حسێن بە بەرهەمی نوێوە دەگەڕێتەوە

خەندان لایف

هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراو ئەیاد حسێن، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر دابڕابو دواجار بەڵێنی بڵاوکردنەوەی بەرهەمی نوێ بە هەوادارەکانی دەدات.

ئەیاد حسێن، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند "دوای دابڕانێکی زۆر پێتان شاد دەبمەوە بە بەرهەمێکی نوێوە، چاوەڕێ بن بەم نزیکانە".

ئەیاد حسێن لە شاری هەولێر لەدایک بوە، ماوەی زیاتر 23 ساڵە کوردستانی جێهێشتوە و لە وڵاتی سوید دەژی، یەکەمین ئەلبومی گۆرانی لە ساڵی 2003 بەناوی "فریشتە" بڵاوکردەوە، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.

ئه‌م بابه‌ته 4294 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP