لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 18ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمرۆ پەستانێکی کەمترت لەسەر شان دەبێت و کاتی زیاترت دەبێت بۆ پشو وەرگرتن، رەنگە تەندروستی خۆشەویستیەکەت لە ئێستادا باش نەبێت پێویست دەکات گرنگی پێبدەیت و لە تەندروستی بپرسیت، رەنگە هەندێک کێشەت روبەڕو ببێتەوە لەلایەنی داراییەوە بە وریایی مامەڵە بکە و هەوڵبدە هێندە پارەکانت بۆ کەسانی دیکە بەکارمەهێنە.

گا 20\4 - 20\5
ئەمرۆ ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە و کارەکانت جێگەی رەزامەندی خاوەن پیشەکەت و هاوپیشەکانتە، زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بە لەم وەرزەدا و خۆت بپارێزە، تێگەیشتن لە خۆشەویستەکەت هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی لە یەکتر تێبگەن و پاڵپشتی ئەو بەدەست بهێنیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمرۆ کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت لەگەڵ ئەو کەسەی کە خۆشت دەوێت، زیاتر ئاگاداری وشەکانت بە لەگەڵ هاوپیشەکانت و وریای رەفتارەکانت بە، رە نگە چەند شتێک روبدات کە ئازاری هەستەکانت بدات، بەڵام بە ئاسانی بێهیوا مەبە، ئەمرۆ تەندروستیت زۆر باشە و دەتوانیت چێژ لەو خۆراکانە ببینیت کە ئارەزوت لێیەتی.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەمو ئەو کێشانەی لەلایەنی پیشەییەوە روبەڕوت دەبێتەوە بە ئاسانی چارەسەر دەکرێن، ئەمڕۆ هەندێک کات بۆ خۆت تەرخان بکە بۆ ئەوەی بە تەنیا بمێنیتەوە و پلانێکی ورد دابنێیت بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی تەواوی ئەم هەفتەیەت، پەیوەندی سۆزداریت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بە بەهێزی دەمێنێتەوە و پێکەوە دڵخۆش دەبن، ئەمرۆ هیچ کێشەیەکی تەندروستیت نیە.

شێر 23\7 - 22\8
چەند شتێک رودەدات کە پێت مەحاڵ بونە، هەمو کێشەکانت لەلایەنی پیشەییەوە چارەسەر دەبێت، ئەگەر هەمو کارەکانت بەو شێوەیە ئەنجامدا کە پلانت بۆی داناوە ئەوا سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، هەوڵبدە ئەو شتانە ئەنجام بدە کە خۆشەویستەکەت ئارەزوی لێیەتی ئەگەر دەتەوێت دڵخۆشی بکەیت، تەندروستیت لە رۆژانی پێشتر باشتر دەبێت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەرکی زیاترت لەسەر شان دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە کە پێویست دەکات ئەنجامیان بدەیت بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک لە نێوان تۆ و خاوەن پیشەکەت رونەدات، هەندێک ناکۆکی لە نێوان تۆ و ئەندامانی خیزانەکەت رودەدات بەهۆی لێکتێنەگەیشتنەوە، هەوڵبدە بە هێمنی بمێنەرەوە و کۆنترۆڵی وشەکانت بکە بەرامبەریان، پەیوەندی خۆشەویستیت بەهێزتر بکە بەوەی زیاتر گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمڕۆ کەمێک نیگەرانی یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەتی، هەوڵبدە زیاتر لەگه‌ڵیدا بمێنیتەوە بۆ ئەوەی کەمتر نیگەران بیت، بڕیارێکی گرنگ دەدەیت لەلایەنی پیشەییەوە کە رەنگە بەرەو سەرکەوتنت ببات، هەوڵبدە کاتەکانت لە چەند شتێکی بێسوددا بەکارمەھێنە، پلانێکی ورد دابنێ بۆ داهاتو کە سودی بۆ تۆ و خۆشەویستەکەت هەبێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
نھێنیەکانت بۆکەسانی دیکە باس مەکە، بەتایبەتی ئەو کەسانی ماوەیەکی کەمە ناسیوتن چونکە لە داهاتودا لە دژی تۆ بەکاری دەهێننەوە، ئەمرۆ لەلایەنی پیشەییەوە رۆژێکی جیاوازتر دەبێت و ئەزمونی جیاوازتر تاقی دەکەیتەوە، زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بە، بەتایبەتی ئەگەر بیر لە ئەنجامدانی گەشت دەکەیتەوە ئەوا دڵنیابەرەوە لەوەی پارێزگاری لە تەندروستیت بکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
کێشەکانت چارەسەر دەبن کە ماوەیەکی زۆرە تۆیان نیگەران کردوە، ئەمرۆ کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت لەگەڵ ئەو کەسەی کە خۆشتدەوێت، زیاتر سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت ئەگەر زیاتر خۆت ماندو بکەیت بە کارەکەتەوە و بیرۆکەکانت بەکاربهێنیت، بەرپرسیاریەتی ئەو کارانە بگرە ئەستۆ کە ئەنجامت داون، بەم شێوەیە زیاتر قبوڵکراو دەبیت لای چواردەورەکەت.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەگەر روبەڕوی هەر کێشەیەک بویتەوە لەلایەنی پیشەییەوە ئەوا نیگەران مەبە چونکە پاڵپشتی تەواو دەکرێیت لەلایەن خێزان و خۆشەویستەکەتەوە ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی کێشەکانت چارەسەر بکەیت، چانسی ئەوەت دەبێت کاتی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت ببەیتە سەر، تەندروستیت زۆر باشە و وزەیەکی زۆرت هەیە ئەمڕۆ.

سەتڵ 20\1 - 18\2
کێشە خێزانیەکانت گەورەتر دەبن ئەگەر بەدوای رێگە چارەیەکی باشدا نەگەڕێیت، هەوڵبدە تۆ هۆکار بیت بۆ ئەوەی هەمو کێشەکانی ناو خێزانەکەت کۆتایی پێبێت، لەلایەنی پیشەییەوە مەترسە لەوەی داوای یارمەتی لە هاوپیشەکانت بکەیت، پەیوەندی خۆشەویستیت زیاتر لە پێشتر بەهێزتر دەبێت، لەلایەنی داراییەوە لەم کاتەدا پێویستە سەرنجت لەسەر کۆکردنەوەی پارە بێت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
لەم کاتەدا زۆر سەرقاڵیت و کەمترین کاتت بۆ خۆت هەیە بۆ ئەوەی پشو وەربگریت و کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت، هەرچۆنێک بێت هەوڵبدە هاوسەنگیەک لە نێوان پیشەکەت و کارەکەت رابگرە چونکە ماندوبونی زۆر کار لەسەر تەندروستی دەکات، لەگه‌ڵ ئەوەی ئەمرۆ وزەیەکی کەمترت هەیە بەڵام دەتوانیت بە باشی ئەرکەکانت ئەنجام بدەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 54107 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP