سێلینا گۆمێز باس لە سەختترین کاتەکانی ژیانی دەکات

حەندان لایف

خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی سێلینا گۆمێز، ئاشکرایکرد کە بەهۆی تێکچونی باری تەندروستیەوە بە سەختترین کاتەکانی ژیانیدا تێپەڕبوە.

لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا باس لە چەند ساڵی رابردو دەکات کە بە کاتێکی سەختدا تێپەڕیوە، بەهۆی ئەوەی توشی نەخۆشیەک بوە بەناوی لوپس، مە نەخۆشیەکی پێستە، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر زیادبونی کێشی هەبوە، کەئاسان نەبوە بۆی، بەهۆی ئەوەی کەسێکی ناسراو بوە.
Image result for selena gomez 2019
ئەو خانمە هونەرمەندە ئەوەشی خستەڕو کە پەستانی خوێنی بەرزبوە، چارەسەری پزیشکی وەرگرتوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام لە تۆڕە کۆمه‌ڵایەتیەکان هێرشی کراوەتە سەر بەهۆی زیادبونی کێشیەوە کە ئەمانە کاریگەری نەرێنیان لەسەر تەندروستی هەبوە.

سێلینا وتی "بەڵام لە ئێستادا بەم بارودۆخەی خۆم دڵخۆشم، ئیتر بەلامەوە گرنگ نیە لەوەی چۆن خۆم نیشان دەدەم و گوێبیستی ئەوە نابم کەسانی دیکە چیم پێدەڵێن".

ئه‌م بابه‌ته 8211 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP