چۆنیەتی ئامادەکردنی کێکی سێگۆشە


خەندان لایف

پێداویستیەکان:
4 هێلکە
1 پەرداخ شەکر
1 پەرداخ زەیت
1 پەرداخ شیری گیراوە
1  ڤانێلا
1 پیکن پاودەر
زەرەیەک خوێ
1 پەرداخ ئارد

پێداویستیەکان بۆ سۆسەکە:
1 پەرداخ شیری گیراوە
2 کەوچک کاکاو
4 کەوچک شەکر
گوێزی هندی بۆ رازاندنەوە 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
- هەمو کەرەستەکان تێکەڵ دەکەیت تا دەبیتە هەویر دەکەیتە ناو قاڵبی لاکێشە یا چوار گۆشە دەکەیتە فرن 180 پلە.
- پاشان سۆسەکە دروست دەکەیت شیرو کاکاو شەکر تێکەڵ دەکەیت لەسەر ئاگر دادەنێت تا دەکوڵێت و دەکەیتە قاپێکەوە تا ساردبیتەوە.
- کە کێکەکە برژا ساردبوەوە بەشێوەی چوارگۆشەی گەورە دەبریتەوە دواتر چوارگۆشەکانیش دەبریتەوە تا ببێتە سێگۆشە.
- پارچە کێکەکان هەر سێ لاکانی لەسۆسەکە هەڵدەکێشیت و دەکەیتە ناو گوێزی هندی.
- دەتوانن لەجیاتی سۆسەکە مرەبا بەکاربهێنن.

ئه‌م بابه‌ته 6764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP