چەند رێگەیەک بۆئەوەی قلیشاوی لێوەکانت چارەسەر بکەیت لەم وەرزەدا


خەندان لایف

وشکبون و قلیشانی لێو یەکێکه لەو حاڵەتانەی کە روبەڕوی زۆر کەس دەبێتەوە، لێو بەهۆی ئەوەی که رژێنی تێدانیە بۆیه زیاتر توشی وشکبونەوە دەبێت بۆیە پێویستە بەردەوام بە شێداری بیهێڵدرێتەوە، کۆمەڵێک هۆکار هەیە کە دەبێتە هۆی قلیشانی لێو، وەکو گۆڕانی کەشوهەوا، کەمی ڤیتامین، وشکبونەوەی جەستە، بەکارهێنانی چەند جۆرە دەرمانێک، دەتوانیت بە چەند رێگەیەک چارەسەری بکەیت.

یەکەم: تەقشیر، کە پێویستە هەفتەی دو جار بیکەیت، هەندێک شەکر و هەنگوین یان شەکر و زەیتی زەیتون تێکەڵ بکە، بە فڵچەیەکی نەرم بیدە لەلێوەکانت و مەساجی پێبکە بە شێوەی بازنەیی بۆ چەند چرکەیەک و دواتر بیشۆ.

دوەم: شێداری بکە بە بەکارهێنانی ڤازلین یان زەیتی گوێزی هندی شەوان پێش نوستن شێداری بکەرەوە.

سێیەم: دوربکەوە لەوەی بە دەم هەناسە بدەیت، پێستی لێوت بە ددان لێمەکەرەوە.

چوارەم: رۆژانە بڕێ پێویست ئاو بخۆرەوە کە هۆکارە بۆ ئەوەی لێوەکانت لە قلیشان بپارێزیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 12016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP