شاباز زەمانی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، شاباز زەمانی، بەم زوانە نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەکاتەوە.

شاباز زەمانەی لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمه‌ڵایەتی ئینستاگرام بەشێک لە بەرهەمە نوێیەکەی بڵاوکردەوە بە ناوی دنیای من.

ئەم گۆرانیەی شاباز، یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبومە نوێیەکەی بە ناوی چەتر، کە لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی، لە داهاتویەکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە.

شاباز زه‌مانی ساڵی 1990 لە شارى سلێمانی لەدایكبوە‌، لە ساڵی 2017 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه‌.

 

ئه‌م بابه‌ته 3903 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP