ئایا ئەو کچەی لەگەڵ نەڤید دەرکەوت، سەنا بەرزنجیە؟

خەندان لایف

دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی رابردو کلیپی پاشای دڵ بڵاوبوەوە، کە لەلایەن هەردو هونەرمەند نەڤید زەردی و سەنا بەرزنجی وتراوە، خانمێک لە کلیپیەکەدا دەردەکەوێت کە رۆڵی سەنا دەبینێت.

لەگەڵ ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆی ئەوەی بڵاوبوەوە کە ئەو خانمەی لە کلیپیەکەدا دەردەکەوێت سەنا بەرزنجیە، بەڵام ئەو خانمە ناوی "باڤی"ە، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە سەنا بەرزنجی بێت.

سەنا بەرزنجی لە ئێستادا سەرقاڵی کلیپێکی نوێیە، کە لە داهاتویەکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە، ئاشکرایکرد کە کلیپە نوێیەکەی بەشێک لە وجودی خۆی تێیدا دەبێت.