ئەو کێشانەی دوای هاوسەرگیری روبەڕوت دەبێتەوە

خەندان لایف

ژیانی هاوسەرگیری بێ کێشە نابێت، ناکۆکی لێک تێنەگەیشتن رودەدات کە دەبێتە هۆی دروستبونی کێشە، بەڵام گرنگ ئەوەیە بزانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ کێشەکانت دەکەیت بە شێوەیەک کار لە نێوانتان نەکات و لە خۆشەویستی نێوانتان کەم نەکاتەوە، ئەو کێشانەی روبەڕوی هاوسەرەکان دەبێتەوە.

یەکەم: کێشەی پارە
زۆر کات کڕینی کەلوپەلەکانیان زیاتر لەوەیە کە پێویستیان پێی هەیە، دواتر روبەڕوی گرفتی کەمی پارە دەبنەوە، باشترە هەر لەسەرەتای هاوسەرگیریەوە پلانێک دابنێن بۆ کڕینی پێداویستیەکان، بەشێکی لێپاشەکەوت بکەن بۆ کاتی پێویستی.

دوەم: کۆنترۆڵکردنی بەرامبەر
کاتێک ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنن هاوسەرەکان پێیان وایە بەرامبەرەکەیان بە تەواوی موڵکی ئەوانن، زۆر کات کێشەیان بۆ دروست دەبێت لەوەی لایەنێکیان لەگەڵ خێزانەکەی یان هاوڕێکانی دەڕۆنە دەرەوە، باشترە بۆشاییەک بدەیت بە بەرامبەرەکەت کە بتوانێت کات لەگەڵ کەسانی دیکە بەسەر بەرێت.

سێیەم: قبوڵنەکردنی یەکتر
هەر کەسێک بە شێوازی خۆی مامەڵە دەکات، چاوەڕێ مەکە هەمو شتێکی بەو شێوازە بێت کە تۆ دەتەوێت، هەوڵی گۆڕینی بەرامبەرەکەت مەدە، بە شێوازی خۆی قبوڵی بکە.

چوارەم: قبوڵنەکردنی خێزانی یەکتر
زۆر کات هەر لەسەرەتای هاوسەرگیریەوە وەکو دوژمن لە خێزانی یەکتر دەڕوانن، خێزانی یەکتریان قبوڵنیە، بەڵام کاتێک هاوسەرگیری دەکەیت دەبێت لەگەڵ هاوسەرەکەتدا خێزانەکەشی قبوڵ بکەیت و خۆشتبوێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 12545 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP