بۆ خانمانی دوگیان.. لەم خواردنەوەیە دوربکەوەرەوە


خەندان لایف

توێژەران هۆشداری دەدەن بە خانمانی دوگیان کە لە خواردنەوەی ماددە کافایینەکان دوربکەونەوە لە ماوەی دوگیانیدا، تەنانەت بچوکتریت بڕی لێنەخۆن.

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن پەیمانگای نەتەوەیی تەندروستی لە ویلایەتە یەکگرتوەکان ئەنجادراوە، تیایدا لێکۆڵینەوە لەسەر 1.200 خانمی دوگیان کراوە، دەرکەوتوە کافایین مەترسی بۆ خانمانی دوگیان هەیە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتوە مادەی کافایین لە چا، قاوە، خواردنەوە وزە بەخشەکاندا هەیە، تەنانت خواردنەوەی بڕیکی کەمیش لێی مەترسی لەبارچونی منداڵەکە زیاد دەکات، بەتایبەتی لەهەشت هەفتەی سەرەتای دوگیانیدا".

توێژەران رێنمایی خانمانی دوگیان دەکەن لەو ماوەیەدا گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدەن، لەبری خواردنەوەی مادە کافایینەکان زیاتر گرنگی بە ئاوی میوەی سروشتی بدەن.

ئه‌م بابه‌ته 11226 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP