لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 17ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمرۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت بۆت لەلایەنی داراییەوە، لەلایەنی پیشەییەوە پەلە مەکە و چاوه‌رێی کاتی گەنجاو بکە بۆ ئەوەی تواناکانت دەربخەیت، لەگەڵ ئەوەی ئەمرۆ سترێست دەبێت بەڵام پارێزگاری لە هێمنیت بکە بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت نەبێت، زیاتر ئاگاداری لایەنی سۆزداری ژیانت بە.

گا 20\4 - 20\5
بە هاوکاری خێزان و هاوڕێکانت هەمو ئەو کێشانەت چارەسەر دەبێت کە ئەم چەند رۆژە روبەڕوی بویتەتەوە، تێگەیشتن لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت وادەکات زیاتر پەیوەندیتان  بەهێز ببێت، لەم کاتەدا زیاتر سەرنجت لەسەر ئەندامانی خێزانەکەت بێت و گرنگیان پێبدە، لەلایەنی پیشەییەوە ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەست دەهێنیت.

دوانە 21\5 - 20\6
دوای ماوەیەکی زۆر هاوڕێ کۆنەکانت دەبینیتەوە و کۆمەڵێک یادگاری رابردو نوێ دەکەنەوە، ئەگەر زیاتر سەرنجت لەسەر کارەکانت بێت ئەوا رێگری دەکەیت لەوەی بچوکترین هەڵە زیانت پێبگەیەنیت، لەلایەنی پیشەییەوە هەوڵەکانت بۆ سەرکەوتنی خۆت بێت نەک بۆ سەلماندنی تواناکانت بۆ کەسانی چواردەورت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
دوپات کردنەوەی خۆشەویستیت بۆ خۆشەویستەکەت بەردەوام پەیوەندیتان نوێ دەکاتەوە، دوای ماوەیەکی زۆر لە دابڕان دەتوانیت ئەو کەسە خۆشەویستانەت ببینیت کە ماوەیەکی زۆرە ئارەزوی بینینیان دەکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە پێویست بە نیگەرانی ناکات هەمو شتێک بە رێڕەوی ئاسایی خۆیدا دەڕوات.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمرۆ بە تەواوی لە ژێر تاقیکردنەوەدا دەبیت و سترێسێکی زۆرت دەبێت، کەمی پاڵپشتی لەلایەنی خێزانەکەتەوە وادەکات بێهیوا ببیت، ئەگەر دەتەوێت پەیوەندیەکانت چاک بکەیتەوە لەگەڵیاندا بە رونی بیرکردنەوەکانت بخەرەڕو بۆیان، فەرامۆشکردنی تەندروستیت ئەنجامی خراپی دەبێت.

فەریک 23\8 - 22\9
لەلایەنی پیشەییەوە هەمو شتێک ئاساییە، ئەگەر دەتەوێت پەیوەندی سۆزداریت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەهێز بکەیت، ئەوا هاوسەنگی لە نێوان هەڵسوکەوتەکات رابگرە، زیاتر کات بۆ خۆشەویستەکەت تەرخان بکە و وشەی ئەرێنی بەرامبەر بەکاربهێنە، ئەمرۆ هیچ کێشەیەکت نیە لەلایەن تەندروستیەوە و زۆر باشیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەگەر دەتەوێت پیشەکەت فراوان بکەیت ئەوا پێویستت بە پلانێکی ورد هەیە بە راوێژکردن بە کەسە نزیکەکانت، هەوڵبدە بیرۆکەکانت بخەیتەڕو لەلایەنی پیشەییەوە، ئەمرۆ کاتی ئەوەت دەبێت خۆشەویستەکەت ببینیت، هەوڵبدە ژوانێک رێکبخەیت و هەندێک کات پێکەوە بەسەر بەرن، لەلایەنی تەندروستیەوە زۆر باشیت و دەرونت زۆر ئارامە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ تەندروستیت زۆر باشە و هیچ سترێسێکت نیە، پاڵپشتی تەوات هەیە لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەت و هاوڕێکانت، لە شوێنی کارەکەت هەست بە ئاسودەیی دەکەیت و بیرۆکەی نوێت لایە کە ئەمەش هۆکاردەبێت بۆ ئەوەی بەرەو سەرکەوتنت ببات، هەوڵبدە ئەمرۆ چەند کاتێک بە گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت ببەیتە سەر.

کەوان 22\11 - 21\12
کۆنترۆڵی هەڵچون و توڕەبونەکانت بکە دەنا دەکەویتە کێشەیەکی گەورەوە، خۆپەرستی لە زۆر کەست دوردەخاتەوە و وادەکات زیاتر هەست بە تەنیایی بکەیت، کەمێک لە خۆبردوبە و هاوکاری کەسانی دیکە بکە، لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت زۆر باشن و سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، لەگەڵ خۆشەوستەکەت پەیوەندیتان زۆر باشە و هەست بە ئاسودەیی دەکەن پێکەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمرۆ بە تەواوی سەرقاڵ دەبیت و ئەرکێکی زۆرت لەسەر شان دەبێت بۆ ئەوەی ئەنجامی بدەیت، ئەوە بزانە دەرفەتە زێرینەکان لە دەرگات نادەن، دەبێت بە دوایاندا بڕۆیت، بۆیە خۆت ئامادە بکە و هەوڵەکانت بخەرەگەڕ و دەرفەتەکان لە دەستی خۆت مەدە، زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت دڵخۆش دەبیت ئەگەر هەستە راستەقینەکانتی بۆ دەرببڕیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
کارەکانت بە سەربەخۆیی ئەنجام بدە و پێویست ناکات هەوڵەکانت بۆ رەزامەندی کەسانی چواردەورت بێت، ئەمڕۆ وزەیەکی زۆرت هەیە و بە تەواوی سەرنجت لەسەر کارەکەت هەیە، بە ئاسانی دەستبەرداری خۆشەویستەکەت مەبە و رۆژانە هەستەکانی خۆتی بۆ دەرببڕە بۆ ئەوەی پەیوەندیتان بەهێزتر ببێت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەندێک بەربەست دێنە سەر رێگات و وادەکات گەیشتن بە ئامانجەکەت ئاسان نەبێت، بەڵام نیگەران مەبە ئەم بەربەستانە ناتروخێنن بەڵکو بەهێزت دەکەن و ئامادەت دەکەن بۆ داهاتو، ئەگەر تەنیایت و پەیوەندی خۆشەویستیت نیە ئەوا ئێستا دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی ئەو کەسە بدۆزیتەوە کە لە دڵەوە خۆشت دەوێت، گرنگی بە خواردنەوە گەرمەکان بدە.

ئه‌م بابه‌ته 52938 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP