بیرت دێت یان نا، نوێترین بەرهەمی عەبدۆ و پرژە دەبێت

هەردو هونەرمەندی گۆرانیبێژ پرژە سەعدی و عەبدۆ عوسمان بەم زوانە نوێترین کلیپیان بە شێوەی دوێت بڵاودەکەنەوە.

هەردو هونەرمەند بەشێک لە گۆرانیە نوێیەکەیان بڵاوکردەوە بە ناوی بیرت دێ یان نا، رایانگەیاند خۆیان زۆریان بەدڵە و دڵنیان بۆ هەوادارەکانیان بە هەمان شێوە دەبێت، بەم زوانە بڵاوی دەکەنەوە.

عەبدۆ و پرژە لە سەرەتای ئەمساڵدا یەکەمین دوێتیان بە ناوی ئاخر ئاشقم بڵاوکردەوە، سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا، دو ملیۆن بینەری تێپەڕاند.

 

ئه‌م بابه‌ته 3705 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP