جەڵتەی دڵی هەستپێنەکراو چیە؟ نیشانەکانی چین؟


خەندان لایف

جەڵتەی دڵی هەستپێنەکراو یان بێدەنگ، رودەدات بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی ئاشکراو و دیاری هەبێت، ئەم جۆرە جەڵتەیە بە گشتی باوە لە ناو خەڵکدا.

جەڵتەی هەستپێنەکراو کاتێک رودەدات کە خوێن توشی مەیین دەبێت، بەهۆیەوە خوێنھێنەر و خوێنبەرەکان توشی گیران دەبن، کاریگەری لەسەر دڵ دەبێت و ئەم جەڵتەیە دروست دەکات.

ئەم جۆرە جەڵتەیە زیاترلە پیاواندا رودەدات وەک لە ژناندا، بەڵام ئەو جۆرەی لە ژناندا رودەدات زیاتر کوشندەترە وەک لە پیاواندا.

هەروەها لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە ئەو کەسانەی بەهۆی جەڵتەی هه‌ستپێنەکراوەوە گیان لەدەست دەدەن ژمارەیان سێ ئەوەندەی ئەو کەسانەیە کە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە گیان لە دەست دەدەن.

نیشانەکانی:
یەکەم: ئازاری سنگ، هەستنەکردن بە ئارامی.
دوەم: هەست نەکردن بە ئارامی لە شوێنە جیاوازەکانی جەستە، وەکو پشت، مل، گەدە، قۆڵ.
سێیەم: هەناسەدانی بە گرانی و تەنگەنەفەسی.
چوارەم: هێڵنجدان و ئارەقکردنەوەی سارد.

 

ئه‌م بابه‌ته 27793 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP