ئەو نیشانانەی دەریدەخات هاوسەرەکەت نھێنیت لێدەشارێتەوە

خەندان لایف

بێگومان هەمو کەسێک چەند نھێنیەکەی هەیە، بەڵام کاتێک ژیانی هاوسەری پێکدەهێنیت چیتر ئەو نھێنایانە نامێنن و متمانە بە یەکتر دەکەن و هەمو شتێک بۆ یەکتری باس دەکەن، کاتێک هاوسەرەکەت چەند شتێکت لێدەشارێتەوە دەتوانن بە گفتوگۆکردن لەسەر بنەمای متمانە ئەو شتانە بزانیت، بەڵام کاتێک هاوسەرەکەت رەتی دەکاتەوە هیچ نهێنیەکی هەبێت ئەوا هەندێک نیشانە ئەو راستیە دەردەخەن.

یەکەم: گۆڕانی دەنگ
کاتێک کەسێک درۆ دەکات دەنگە ژێیەکانی دەگۆڕێن، گەروی وشک دەبێت و بە قورسی هەناسە دەدات، زمانی جەستەی دەری دەخات کە لەبارەی چەند شتێکەوە نیگەرانە.
10+ Signs Your Partner May Be Hiding Something From You
دوەم: تەماشای چاوت ناکات
کاتێک کەسیک شتێک دەشارێتەوە شڵەژان بە چاوەکانیەوە دیارە و تەماشای چاوەکانت ناکات.
10+ Signs Your Partner May Be Hiding Something From You
سێیەم: کاتێک بە تەنهان دەشڵەژێت
کاتێک هەردوکتان بە تەنهان، شلەژاو و نیگەران دیارە، دەترسێت لەوەی پرسیاری لێبکەیت.
10+ Signs Your Partner May Be Hiding Something From You
چوارەم: چاوی دەتروکێنێت
ئەو کەسانەی درۆ دەکەن زو زو چاویان دەتروکێنن، چونکە سترێسیان هەیە.

پێنجەم: هێرشەکانیان پێچەوانە دەکەنەوە
کاتێک گفتوگۆی لەگەڵ دەکەیت یان پرسیاری لێدەکەیت تاوان بارت دەکات و دەیەوێت وا دەریبخات کە کەسێکی تاوانباریت.
10+ Signs Your Partner May Be Hiding Something From You
شەشەم: لە کارەکەی دوادەکەوێت

زیاتر لە پێشتر سەرقاڵی کارکردن دەبێت، کەمترین کات دەیەوێت لە ماڵەوە بمێنێتەوە.

حەوتەم: کەمتر گرنگیت پێدەدات
ئەو کاتەی هاوسەرەکەت یان خۆشەویستەکەت بە هەمان شێوەی جاران گرنگیت پێنادات و لەناکاو دەگۆڕێت، واتا لەبارەی پەیوەندی خۆشەویستەیەوە چەند شتێک دەشارێتەوە.
10+ Signs Your Partner May Be Hiding Something From You
هەشتەم: لە ناکاو گرنگی بە خۆیان دەدەن
زیاتر لە جاران گرنگی بە خۆی دەدات و گرنگی بە شێوازی دەرکەوتنی دەدات، لەکاتێکدا پێشتر بەو شێوەیە نەبوە، واتای ئەوەیە دەیەوێت سەرنجی کەسێک بۆخۆی راکێشێت.

نۆیەم: پارێزگاری لە مۆبایلەکەی دەکەن
بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادات تەماشای مۆبایلەکەی بکەیت و هاوار دەکات ئەو کاتەی دەست لە مۆبایلەکەی دەدەیت.

Image result for They’re overly protective of their phone CHEATING

 

ئه‌م بابه‌ته 60532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP