ئەو کارانەی پێویستە ئەنجامی بدەیت بۆ ئەوەی ژینگە رزگاربکەیت

خەندان لایف

ساڵانە زیاتر لە 100 ملیۆن ئاژەڵ دەمرن بەهۆی خواردنی پلاستیکەوە کە لەلایەن مرۆڤەوە فڕێدەدرێت، کاتی ئەوەیە بیر بکەیتەوە لەوەی ژینگەی دەوروبەر ئەو ژیانەی دەستەبەر کردوە کە ئێستا هەیە، بۆیە گرنگە هەمو هەوڵێک بدەیت بۆ ئەوەی پارێزگاری لێبکەیت و خاوێن رایبگریت، لە پێناو پاراستنی تەندروستی خۆت و هەمو زیندەورەرانی زەوی، بۆ ئەم مەبەستە پێویست دەکات ئەم کارانە ئەنجام بدەیت لە پێناو پاراستنی ژینگەکەت.

یەکەم: بەرهەم نەهێنانی ئەو خۆراکانەی پێویست نین
نەتەوە یەکرگرتوەکان ئامارێکی بڵاوکردوەتەوە کە ساڵانە یەک لە سێی ئەو خۆراکانە فڕێ دەدرێن کە بەرهەم هاتون، کە 1.3 بلیۆن تەن خۆراک دەکات، بەشێکی زۆریان دەکرێتە ناو دەریاوە، کە ئەمەش بڕێکی زۆرە، لە هەمان کاتدا ملیۆنان درەخت دەبڕێنەوە کە زیان بە ژینگە دەگات.

دوەم: نەکڕینی ڕێژەیەکی زۆر لە جلوبەرگ
بۆ بەرهەم هێنانی پارچەی جلوبەرگ بۆ ملیۆنان لیتر ئاو بەکاردەھێندرێن، لە کۆی هەر 9 کەسێک یەک کەس ئاوی خاوێنی نیە بۆ خواردنەوە، جگە لەوەی ئەو کارگەی بەرهەم هێنانانە بەهۆی دوکەڵەوە زیانێکی گەورە بە هەوا دەگەیەنن.

سێیەم: بەکارنەهێنانی کەلوپەلی سەفەری
لە ئێستادا رێژەیەکی زۆر لە خەڵک قاپ، کەوچک، پەرداخ، چوپستیک، سفرەی سەفەری بەکاردەهێنن، پێیان وایە کارەکایان ئاسانتر ئەنجام دەدەن، بێئاگا لەوەی زیانێکی گەورە بە ژینگە دەگەیەنن، چونکە بە ئاسانی لەناوناچن.

چوارەم: بەکارنەهێناوی بۆتل و پەرداخی پلاستیک
هەوڵبدە تەنها لە کاتی پێویستدا بوتڵ یان پەرداخی پلاستیک بەکاربهێنە، ساڵانە رێژەیەکی زۆر لە درەخت دەبڕێنەوە بۆ دروستکردنی، هاوکات زیانێکی زۆر بە ژینگەش دەگەیەنن.

پێنجەم: بەکارنەهێنانی کلینکسی تەڕ
لە ساڵی 2015 رۆژنامەی گاردیان بە گەورەترین دوژمنی ژینگە وەسفی دەکرد، لە مادەی کیمیایی دروست دەکرێت جگە لەوەی ژیان بە تەندروستی دەگەیەنیت زیانێکی زۆر بە ژینگە دەگەیەنێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 4918 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP