ئێما ستۆن و براد پیت داستانێکی مێژویی بۆ هۆلیوود دروست دەکەن

خەندان لایف

ئێما ستۆن و براد پیت پێکەوە بەشداری فیلمێکی نوێ دەکەن و چاوەرێ دەکرێت ببێە فیلمێکی مێژویی گرنگ بۆ هۆلیوود.

فیلمەکە سەرنج دەکاتە سەر لە هۆلیوود لە ساڵانی 1920 و دواتر، تیایدا هەردو ئەکتەری ناودانی ئەمریکی براد پیت و ئێما ستۆن رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکە دەبینن.

ئەگەر هەمو شتێک بە پێی ئەو پلانە بروات کە دانراوە ئێما ستۆن رۆڵی خانمە ئەکتەری "کلارا بۆو" دەبینێت، فیلمەکە لەلایەن دامین چازێل، هەمان دەرهێنەری فیلمی میوزیکی لا لا لاند، کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دەدرێت.

پێشبینی دەکرێت ئەم فیلمە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، زۆرێک چاوەڕوانی ئۆسکاری لێدەکەن، بودجەی تەرخانکراو لە نێوان 80 بۆ 100 ملیۆن دۆلار دەبێت، لە ساڵی 2021 نمایشدەکرێت.

Image result for brad pitt kendall jenner

ئه‌م بابه‌ته 4709 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP