یەکەمین کلیپی کۆری یەک ملیار بینەری تێپەڕاند


خەندان لایف

گروپی کۆری بلاک پینک بە گۆرانی DDU-DU DDU-DU  توانی ریکۆردی یەکەمین کلیپی گروپی کۆری بشکێنێت بەوەی یەک ملیار بینەری تیپەڕاند.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری nme گروپی گۆری بلاک پینک کە سەر بە کۆمپانیای وای جی هونەرین، لە 15ی حوزەیرانی ساڵی رابردو ڤیدیۆ کلیپی DDU-DU DDU-DU بڵاوکردەوە، دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبو، تەنها لە تەنها لە 24 کاتژمێر دوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆ کلیپیەکە 36.2 ملیۆن بینەری تێپەڕاند، لە ئێستادا ژمارەی بینەرەکان زیاتر لە یەک ملیار بینەرە.

گروپی بلاک پینک لەساڵی 2016 بۆ یەکەمینجار دەرکەوتن لە کۆریای باشور، لە چوار کچ پێکدێن، بە ملیۆنان هەواداریان هەیە لەسەرتاسەری جیهاندا، خاوەنی شەش ئەلبومی گۆرانین. 

 

ئه‌م بابه‌ته 7874 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP